ما را دنبال کنید:

نەرمەئامێری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەیی ثنا

نەرمەئامێری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەیی ثنا

پێشەکی

بەرهەمهێنانی زانست کارێکی پێویستە، بەڵام برەوپێدان و بەردەست خستنی ئەم زانستانە تەواوکەری ئەم کارەیە. لە ڕاستیدا بەرچاوترین بەربەرەکانی ئەم سەردەمە، نەبوونی زانیاری نیە بەڵکوو دەست پێڕاگەیشتنی ورد، ئاسان و خێرا بەو زانیاریە پێویستانەیە.

بۆیە کاتێک کە بەکارهێنەرێک پێویستیی بە بەڵگەیەکی تایبەت یان زانیاریەک سەبارەت بە بابەتێکی هەڵبژێردراو هەیە، ڕۆڵی کتێبخانە لە ئامادە کردنی ئەو بەڵگە یان زانیاریانەدایە، بۆی هەیە ئەو زانیاریانە لەناو سەرچاوەکانی خۆی بەدەست بێنێت یان لەو سەرچاوانەی کە لە دەرەوەی کتێبخانەکەی ئەودان. بە واتایەکی دیکە، کاری سەرەکیی کتێبخانە ئەوەیە کە سەرچاوە زانیاریەکان بخاتە بەردەست.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، نەرمەئامێرێکمان بەناوی ثنا درووست کردوە کە سەرەڕای بەهرەمەند بوون لە ئەزموونەکانی پسپۆڕانی هەڵکەوتووی ناوخۆی وڵات لە بواری زانستی کتێبداری و کۆمپیتەر، لە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو  و سەردەم بۆ دیزاین کردنی کەڵکمان وەرگرتوە.

سیستەمی یەکپارچەی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە و کتێبخانەی دیجیتاڵیی ثنا، خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر  لە بواری کۆکردنەوە، ڕێکخستن، ڕاگەیاندنی زانیاری و توێژینەوە پێشکەش دەکات و ڕێگاچارەیەکی تەواو و بێ کەموکووڕی و شیاوی کەڵک وەرگرتنە بۆ کتێبخانەکان، ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی زانیاری و توێژینەوە، ناوەندی بەڵگەنامەکان و ئەرشیفەکان. هاوکات لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی کتێبخانەی دیجیتاڵ، تەواوی پڕۆسەکانی بەڕێوەبەرایەتی لە کتێبخانە فیزیکیەکان پێشکەش دەکات و بە شێوەیەکی یەکپارچە کەڵکی لێوەردەگیرێت. ئەم ڕێگاچارە یەکپارچە و کۆکراوەیە بە ڕوانگەیەکی نوێ لەسەر بنەمای ستانداردەکانی نێودەوڵەتی کتێبداری و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و بە کەڵک وەرگرتن لە متۆڕی بە‌هێزی گەڕان و پێشکەش کردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لەسەر بنەمای هەڵسوکەوتن، هەنگاوێکی کاریگەری بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی سیستەمەکانی نەرمەئامێری لە بواری ڕاگەیاندنی زانیاری و هەروەها بەرەو ئاراستەی کتێبخانەی 2،0 هەڵگرتوە.‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌


 

ئیمکانیاتی گشتی ثنا

  • پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی کتێبخانەیی و ڕاگەیاندنی زانیاری لەسەر بنەمای وێب
  • چەند زمانە بوونی UI
  • ئاسایش و پێشکەش کردنی زانیاری و ئیمکانیاتی سیستەم لەسەر بنەمای ڕۆڵ و گرووپەکانی بەکارهێنەران
  • دەرفەتی کات دیاریکردن بۆ ئەو پڕۆسانەی کە پێکەوە ئەنجام دەدرێن(Batch)
  • ڕاگەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی هەڵبژاردراو لەسەر ئەساسی هۆگریەکانی بەکارهێنەران و لەسەر بنەمای نەخشەی درەختی بابەتەکان و ئایدیۆمنامە
  • کارکردنی سیستەم بە شێوەی کۆجێ و دەرفەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆجێی ئەو کتێبخانە جۆربەجۆرانەی کە پشتیوانی دەکرێن
  • پشتیوانی لە پڕۆسەی ڕەوت و جەریانی ئەنجامی ئەو کارانەی کە پێویستن لە بەڕێوەبەرایەتی زانیاریەکان لە سەر ئەساسی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی و کاڕتابل
  • پشتیوانی لە Single Sign On(SSO)
  • بەکارهێنانی متۆڕی بەهێزی گەڕان
  • پلەبەندی (Ranking) دەرەنجامی گەڕان لەسەر ئەساسی پلەی ستاتیک و داینامیک
  • گەڕان لەناو دەقی سەرچاوەکان لەگەڵ توانایی تایبەت بۆ دیاریکردنی پانتایی گەڕان لەناو دەقی سەرچاوەکاندا، کاراکتەرێکی تایبەت و ...
  • گەڕانی بەربڵاوی مێتاداتا، تەواو دەق و سەرچاوە دیجیتاڵیەکان
  • پشتیوانی کردن لە چەند کتێبخانە لەگەڵ دەرفەتی سامان دان بەو کتێبخانانە بە جودا
  • ئەمانەت دانی سەرچاوەکان، درێژکردنەوەی کاتی ئەمانەت و ڕێزێرڤ کردنی سەرچاوەکان بە شیوەی لەسەر هێڵ
  • پشتیوانی کردن لە پڕۆتۆکۆلی 50
  • ئاڵوگۆر کردنی زانیاریەکان لەگەڵ کتێبخانەکانی دیکە بە شێوەی لەسەر هێڵ
  • پشتیوانی کردن لە چەند ئایدیۆمنامەی چەند زمانە و بەڕێوەبەرایەتی ئەوانە بەشێوەی هاوکات
  • بەڕێوەبەرایەتی ناوەڕۆکی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان بە پشتیوانی کردن لە فۆڕمەتە جۆراوجۆرەکانی سەرچاوەکان
  • پاشکەوت کردنی سەرچاوەکان بەشێوەی فایلی سیستەمی و یان لە داتابەیسدا بۆ هەر سەرچاوەیەک کە هەڵدەبژێردرێت
  • پاراستنی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان بە کەڵک وەرگرتن لە مەکانیزمی Streaming و Watermark
  • پشتیوانی کردن لە ستانداردەکانی بەشی بەڕێوەبەرایەتی زانیاریەکان لەسەر بنەمای پاشکەوت کردن، دۆزینەوە و ئاڵوگۆڕکردنی ئەوانە
  • داینامیک بوونی فیلدەکانی زانیاری بە پێی Multi Standard (Application Profile)
  • دیزاین کردنی فۆڕمەکانی داخڵ کردنی زانیاریەکان(کاربەرگە) و شێوەی پیشاندانیان(فۆڕمەتی دەرخستن)

 


سازگاری ثنا 

بنەمای ئەم نەرمەئامێرە زۆرترین سازگاریی هەیە. لەم نەرمەئامێرەدا، سازگاری لە ڕێگای چەند خشتەی تایبەت ئەنجام دەدرێت کە هەریەک لە بەکارهێنەران بە پێی پێداویستیەکانی خۆیان ئەم خشتانە دادەڕێژن و ئیدارەیان دەکەن:

  • دیزاین کردن و بەڕێوەبەرایەتی خشتەکان(چ ئەو خشتانەی کە نەگۆڕن یان سەبارەت بە زانیاریە بنەڕەتیەکانن) لەسەر ئەستۆی بەکارهێنەرە و ئەو دەرفەتە ئامادەکراوە کە لەهەر کات و شوێنێکدا بەڕێوەبەری ئەم بەرنامە بتوانێت لەڕێگای ئامێرێکی نێونجیی(middleware) زۆر ئاسایی قسەکەر، گۆڕانکاری بەسەر ئەم خشتانەدا بێنێت.
  • تایبەتمەندیی سازگاریی ثنا لە زۆربەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم نەرمەئامێرەدا خۆی نیشان دەدات(لە پێکهاتەی داتابەیسەکان، بوونی middleware بۆ بەکارهێنەر لە نەرمەئامێردا و ... )
  • سازگاری لەگەڵ داخڵ کردنی زانیاریەکان بۆ ناو داتابەیسەکانی بیبلیۆگرافی، بەڵگەمەندندەکان، ڕیزبەندی و هەبوونی سەرچاوەکان
  • درووست کردن و دیزاین کردنی هەمەچەشن کارتی ئەندامیەتی بە شێوازی داینامیک لەم نەرمەئامێرەدا پێشبینی کراوە
  • درووست کردنی هەمە چەشنە ڕاپۆرتێک بە فۆرمەتی جۆربەجۆر لەم نەرمەئامێرەدا پێشبینی کراوە
  • توانایی چاپ و پاشکەوت کردنی ڕاپۆرتەکان، دەرەنجامی گەڕان، کاربەرگەکان و ... فۆرمەتی:

PDF, HTML, TXT, XML, JSP و ...

  • هەمەچەشنی لە فۆرمەتی پیشاندانی زانیاریەکان لە قاڵبەکانی ئێتیکێت، تەگ، کارت و خشتە
  • کەڵک وەرگرتن لە کلیلە ستانداردەکان و کلیلە یەدەکەکان لەناو Windows لە هەموو بەشەکانی نەرمەئامێر
  • کەڵک وەرگرتن لە تەختەکلیلە و کلیلە یەدەکەکان لە هەموو بەشەکانی نەرمەئامێر و ڕەوتی کارەکان
  • وڵامدانەوە بە زۆرینەی ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە ڕێگای وێبەوە کەڵک لەم نەرمەئامێرە وەردەگرن لە ڕێگای مەکانیزمی Session Time Out

 


 

تایبەتمەندیە تەکنیکیەکانی ثنا:

نەرمائامێری ثنا لە تەکنەلۆجیای سەردەمی دنیا کەڵک وەردەگرێت تەواوی ستانداردەکانی بەشی بەڕێوەبەرایەتی زانیاریەکان لەخۆ دەگرێت. ئەم نەرمەئامێرە بەپێی ستانداردەکانی کتێبداری و خواستەکانی کتێبخانەکانی ئێران دیزاین کراوە و دابەزێندراوە.

شێوازی داڕشتنەکەی بە تەواوی لەسەر بنەمای Web Base و تەکنەلۆجیای دابەزاندنەکەی لەسەر بنەمای ستانداردەکانی Net Framework v.4 داندراوە. داتابەیسەکەی لە جۆری MS-SQL Server -ە و لە زمانی نموونە درووست کەری UML لەم نەرمەئامێرەدا کەڵک وەرگیراوە.




 

ثنا لە تێڕوانینێکدا:

  • دیزاین کردنی سیستەمێکی کۆکراوە و یەکپارچە
  • کەڵک وەرگرتن لە خشتەی پاڕامەتری بە مەبەستی لەخۆگرتنی خواستەکانی بەکارهێنەران
  • کەڵک وەرگرتن لە یەک داتابەیسی زانیاریی تایبەت لە هەر بەشێک لە نارمەئامێری ثنا
  • پشتیوانی لە پڕۆسەکانی دەرهێنانی ناونیشانی کتێبەکان، نوانەسازی، بەڵگەمەند کردن، داواکاری، ئاڵوگۆڕ کردن و بە دیاری پێشکەش کردنی سەرچاوە، تۆمارکردنی بەرهەمەکان، ئەمانەت(لەناو ساڵۆنی کتێبخانە، بە شێوەی ئاسایی بۆ بردنە دەرەوە)، ئەمانەتدان لە بەینی کتێبخانەکان و ... لە قاڵبێکی یەکپارچە و لە هەمان حاڵدا سەربەخۆ.
  • بەڕێوەبەرایەتی توێ جۆربەجۆرەکانی کەڵک وەرگرتن لە ژێربەشەکان، پەنجەرەکان، ڕەوتی کارەکان و تەنانەت بەڕێوەبەرایەتی لەبەر دەست بوونی هەریەک لەو کلیلانە.
  • سازگاری لەگەڵ هەموو چەشنە شوێنێکی کتێبخانەیی، ئەرشیفی، ناوەندی بەڵگەنامەیی و تەنانەت مۆزەخانەکان
  • پشتیوانی کردن لە ڕێنووسی(فارسی، لاتین، عەربی لەگەڵ بزوێنەکان، ڕووسی، فەڕانسە و ... )
  • کەڵک وەرگرتن لە هەڵەگری زیرەک بۆ پشتیوانی کردنی هاوکات لە شێوە نووسینی چەند زمانە
  • دیزاین کردنی middleware-ێکی ئاسایی بۆ بەکارهێنەران بە کەڵک وەرگرتن لە شکڵ، نووسراوە و پەیامی گونجاو.
  • پێشکەش کردنی نەرمەئامێرێکی تەواو لەسەر بنەمای وێب بێ هیچ چەشنە سنوورێک لە وێزگە کارییەکانی کتێبخانە
  • توانایی دابەشکردنی بەشی Server Side نەرمەئامێرەکە لەسەر چەند سێرڤەرێک بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاسایش، خێرایی و ....
  • گەڕانی دەقی سەرچاوەکان لەسەر هەمووی فیلدە هەڵبژاردراوەکان لە ئیندێکس(نوانە)، بە کەڵک وەرگرتن لە متۆڕێکی پێشکەوتووی گەڕان
  • درووست کردنی فیلدەکان بەپێی مۆلتی ستاندارد
  • توانایی وەرگرتنی فایلی ISO بە چەند فۆرمەتی جۆربەجۆر
  • داڕشتنی هەمەچەشنە فیلد و خشتەیەکی نەگۆڕی نەتەوەیی و ناوچەیی بەگوێرەی پێویست
  • بە ئەمڕۆیی کردنی تەواوی گۆڕانکاریەکان بە شێوەی لەسەر هێڵ و لە هەمان کاتدا (بۆ نموونە هاوکات لەگەڵ سەپاندنی بچووکترین گۆڕانکاری لە داتابەیسی بەڵگەمەندەکان، گۆڕانکاریەکان لە تەواوی ئەو بیبلیۆگرافیانەی کە پێوەندیان بەم بابەتەوە هەیە ئەنجام دەدرێن و نوانەکانیان دەستبەجێ نوێ دەکرێنەوە)
  • پشتیوانی کردن لە پڕۆتۆکۆلی پەیوەندی WWW و 50
  • توانایی پێشکەش کردن لەسەر وێزگە کارییە جۆربەجۆرەکانی کتێبخانە
  • توانایی پێشکەش کردنی ئەو بەشانەی کە لەسەر بنەمای وێب درووستکراون لەسەر براوزەرەکانی IE ،OPERA ،FireFox ، Netscape و ...