ما را دنبال کنید:

درووستکەری فرۆشگەی پەیام لەسەربنەمای وێب

درووستکەری فرۆشگەی پەیام لەسەربنەمای وێب

نەرمەئامێری درووستکەری فرۆشگەی ئینتەرنێتی کۆمپانیای پەیام، جۆرێک نەرمەئامێری بازرگانیی ئەلەکترۆنی لەسەر بنەمای وێبە کە بەو کەسانەی کە کاڵا یان خزمەتگوزاریەک پێشکەش دەکەن دەرفەت دەدات تاکوو بەرهەم و خزمەتگوزاریەکەی خۆیان لە ڕێگای تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت بە سەرانسەری دنیا بناسێنن و بازارێكی دنیایی بۆ بازرگانیەکەی خۆیان درووست بکەن، هەروەها ئەم چەشنە کڕین وفرۆشتنە دەرفەتی هەڵسەنگاندن و کڕینی کاڵا و خزمەتەکانی کە پێویستمانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگای فرۆشگەی ئینتەرنێتی لە سەرانسەری دنیا، بێ هیچ سنوورێک و ئاستەنگیەک لە کات و شوێن بە کڕیارەکان دەدات.

بۆ درووست کردنی بابەتێکی لەم جۆرە لەناو ئینتەرنێتدا پێویستمان بە ئامرازێکە بۆ وەڕێخستنی فرۆشگەیەکی ئینتەرنێتی. ئەم ئامرازە، نەرمەئامێری درووستکەری فرۆشگەی ئینتەرنێتیی پەیامە.

ئەم نەرمەئامێرە دەرفەتی ئەوە درووست دەکات کە کاڵا و خزمەتگوزاریەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر ئینتەرنێت پێشکەش بکرێن تاکوو کڕیارەکان بتوانن لەو ڕێگاوە تەواوی زانیاریەکان سەبارەت بەو شتانە ببینن و بە شێوەی لەسەر هێڵ داواکاری کڕین بدەن.

ئەم نەرمەئامێرە وەکوو سەبەتەیەکی کڕینی گریمانەیی وایە کە دەرفەتی ئەوە دەدات بە کڕیارەکان تا ئەو کاڵایانەی کە پێویستیانە هەڵبژێرن و بە سەبەتەی کڕینی خۆیان زیاد بکەن لە پاشان نەرمەئامێر لیستی کاڵاکان تاوتوێ دەکات و دەرفەت بە کڕیار دەدات تا چۆنیەتی پووڵدان و ناردنی کاڵاکان هەڵبژێرێت. لە پاشان نرخی تەواوی داواکاریەکە بریتی لە نرخی کاڵاکە لەگەڵ نرخی پێچانەوە و ناردنی کاڵاکە بەراورد دەکات و لە کۆتاییدا کڕینەکە تۆمار دەکرێت. هەبوونی کاڵاکان، تۆمار کردنی سەرەتایی داواکاری، پشت ڕاستکردنەوەی داواکاری، هەڵبژاردنی چۆنیەتی وەرگرتنی کاڵاکە و پشت ڕاستکردنەوەی کۆتایی کاڵاکە، هەمووی ئەم کارانە لەناو ئەم نەرمەئامێرەدا ئەنجام دەدرێت.

درووستکەری فرۆشگەی پەیام یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی ئەم بوارە لە ئێراندا. بۆ نووسینی ئەم بەرنامەیە لە باڵاترین تەکنەلۆجیای بواری بەرنامەنووسی کەڵک وەرگیراوە و ڕێژەی ئەمنیەتی ئەم بەرنامەیە باڵایە و ئیمکانیاتێکی زۆر بەربڵاوی هەیە وەکوو نوانەکردنی تەواوی زانیاریەکان لەناو متۆڕەکانی گەڕان. ئەم نەرمەئامێرە، سازگاریی لەگەڵ بەرنامەی بانکەکان بۆ دانی پارە بە شێوەی ئەلەکترۆنی و سیستەمەکانی پۆستە و گەیاندن هەیە و هەر پیشەیەک دەتوانێت فرۆشگەیەکی تایبەت بە خۆی ساز بکات. ڕاپۆرتە ورد و کردەییەکانی ئەم بەرنامەیە لە ڕەوتی فرۆشدا و ئیمکانیاتەکانی دیکە، بوونەتە هۆی ئەوە کە درووستکەری فرۆشگەی کۆمپانیای پەیامی حەننان ببێت بە بەستێنێکی گونجاو بۆ هەر شێوە کارێکی درێژخایەن. ئەم نەرمەئامێرە تەواوی پێداویستیەکانی سیستەمێکی فرۆشگەیی پسپۆڕی دابین دەکات و ڕێگای بازرگانی کردنی ئەلەکترۆنی بۆ ئێوە ئاسان کردوەتەوە تا بتوانن کار و کەسپی خۆتان بە شێوەیەکی جیاواز ئیدامە بدەن.

خزمەتی وەڕێخستنی فرۆشگەی ئینتەرنێتی کە نەرمەئامێری درووستکەری فرۆشگەی پەیام پێشکەشی دەکات، بەستەیەکی کامڵ و کردەییە بۆ درووستکردنی فرۆشگەی لەسەر هێڵ و پیشاندانی بەرهەمەکان و دەستەبەندی کردنیان. بە کڕینی ئەم نەرمەئامێرە، ئیمکانیاتی پێویست بۆ ڕێخستن و بەڕێوەبردنی سایتێکی تەواو و کامڵ بە ئێوە دەدرێت. ئەم ئیمکانیاتە بریتین لە تەواوی تواناییەکانی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی ناوەڕۆک(درووستکەری سایت). ئەم نەرمەئامێرە بۆ درووست کردنی فرۆشگەی جۆربەجۆر وەکوو فرۆشگەی نەرمەئامێر، مۆبایل، نۆتبووک و ... بەکاردێت.

بەشیک لە ئیمکانیاتی ئەم نەرمەئامێرە بریتین لە:

  • دانی پارە بە شێوەی لەسەر هێڵ لە ڕێگای تەواوی کارتە بانکیەکان
  • گەڕانی پێشکەوتوو بۆ بەرهەمەکان و جۆرەکانی
  • سەبەتەی کڕینی بەرهەمەکان
  • پیشاندانی مێنۆی درەختی بەرهەمەکان
  • پیشاندانی دوایین بەرهەمەکان کە لەسەر سایت دانراون
  • ڕیزکردن و لیست کردنی بەرهەمەکان لەسەر ئەساسی بەرهەمهێنەران، نووسەران، کۆمپانیاکان، داهێنەران و ...
  • مێنۆی بەرهەمەکان
  • دەستەبەندیی جۆربەجۆری بەرهەمەکان
  • دیاری کردن و ناساندنی تایبەتمەندیی بەرهەمەکان
  • دەرفەتی گەڕان بەدوای تایبەتمەندیەکی تایبەت
  • دیاری کردنی هەمەچەشنە بەرهەمێک
  • دیاری کردنی نرخی باج
  • دیاریکردنی ژمارەی بەرهەمەکان لەناو فرۆشگە
  • ڕاگەیاندنی کەم بوونی ژمارەی بەرهەمێک لەناو سایت
  • توانایی تەسفیە حیسابی خێرا
  • هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە
  • دانانی فرۆشی تایبەتی بۆ بەرهەمەکان
  • دانانی کارتی داشکاندنی نرخ LoyaltyCart
  • هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان بەرامبەر بە یەک
  • زیاد کردنی بەرهەم بە لیستی داخوازییەکان
  • بینینی ئەو داواکاریی کڕینانەی کە هێشتا پارەکەیان نەدراوە، خەریکە دەدرێت، لە حاڵی لێکۆڵینەوەدایە، هەڵوەشاندراونەوە، پارەکەی دراوە بەڵام هێشتا بە دەستی کڕیارەکەی نەگەیشتوە، پارەکەی دراوە و بە دەستی کڕیارەکەی گەیشتوە، پارەکەی دراوە
  • بینینی کڕیارەکان
  • دانانی تەگ بۆ وشە سەرەکیەکانی پێوەندیدار بە بەرهەمەکان
  • باشترکردن لە شێواز و چۆنایەتیدا بۆ متۆڕەکانی گەڕان(SEO)
  • جێی متمانەیە چونکە لەسەر بنەمای ستانداردەکانی XHTML و CSS نووسراوە
  • چەند زمانەیە
  • تەواوی قۆناغەکان، لە تۆمارکردنی دۆمەین، درووست کردنی هۆست، و دامەزرانی نەرمەئامێری درووستکەری سایت، درووست کردنی فرۆشگە و تەنزیم کردنی بەشی ئەمنیەتی ئەم سیستەمە، هەمووی لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەبن.