ما را دنبال کنید:

سمنتا؛ سیستەمی وتار و نووسراوەی ئەلەکترۆنی بە دەقی کامڵ

سمنتا؛ سیستەمی وتار و نووسراوەی ئەلەکترۆنی بە دەقی کامڵ

سیستەمی وتارەکان و کۆپیە ئەلەکترۆنییەکان بە دەقی کامڵ، واتە "سمنتا"، بە لەبەرچاو گرتنی پێداویستی زانکۆکان، ڕێکخراوە فێرکارییەکانی باڵای وڵات،  توێژەران و لێکۆڵەران بۆ دابین کردنی سەرچاوە زانیاریەکان و دەستپێڕاگەیشتنی خێرا و ئاسان بەو سەرچاوانە دیزاین کراوە و بە مەبەستی قازانج و بەرژەوەندی لە کڕین، هاوبەشی و سوودبردن لە سەرچاوەی زانیاریە زانستیەکان درووست کراوە. ئەم سیستەمە دەرگایەکە بۆ هاوبەش کردنی سەرچاوە زانستیەکان بە مەبەستی جێگیرکردنی کولتووری هاوبەش کردنی سەرچاوە زانیاریەکان لە ناو دامودەزگا فێرکاری و توێژینەوەکان و کەڵک وەرگرتن لە کاراییە زانستیەکانی ئەم کارە لە هاوبەش کردن و کەڵک وەرگرتن لە وتارە ئەلەکترۆنیانەی کە ئامادەی پێشکەش کردن بە لێکۆڵەران و توێژەران و خوێندکارانن.  

"سمنتا" تەواوی هەوڵی خۆی دەدات تا بە بەرز کردنەوەی ئاستی کوالیتی و خزمەتگوزاری و هەروەها زیاد کردنی جۆرەکانی خزمەتگوزاریەکانی خۆی، چەترێک بێت بۆ ناوەندەکانی زانستی و لێکۆڵینەوەیی وڵات کە جێی متمانە و باوەڕ بێت. ئەم سیستەمە کە بە پلان داڕشتن و هەوڵی پسپۆڕانی ناوخۆی وڵات دیزاین کراوە و بە ئەنجام گەیشتوە، توانیویەتی ڕوانگە و ئاڕاستەیەکی نوێ لە بواری دابین کردنی وتارەکان و دەستپێڕاگەیشتنی زانستی درووست بکات. دەستپێڕاگەیشتن بە داتابەیسی offline و online-ی پسپۆڕی و گشتی و هەروەها خێرایی زۆر لە خستنەڕوو و جێبەجێ کردنی زانیاریەکان، تەنیا بەشێکن لە خزمەتگوزاریەکانی سمنتا. بەشێک لە ئیمکانیاتی سمنتا بریتین لە:

  • دەستپێڕاگەیشتن بە زیاتر لە 95 لە سەدی پێگە زانستیەکان
  • بە تەواوی لەسەر بنەمای وێبە
  • پێشکەش کردنی دەستپێڕاگەیشتنی لەسەر هێڵ بە پێگە زانستیەکان
  • کردنەوەی حیساب بۆ بەکارهێنەر
  • دابین کردنی سەرچاوە لە 1 تا 8 چرکە لە هەر کاتێکی شەوانەڕۆژدا
  • دابین کردنی ناوەڕۆک و سەرچاوەکانی خوازراو لە لایەن بەشە زانستی و توێژینەوەکانی وڵات بە شێوازی شەوانەڕۆژی
  • کۆنتڕۆڵ و تەرخانکردنی شاڕژ بە بەکارهێنەران
  • بەڕێوەبەرایەتی حیسابی تاک سەبارەت بە ئاستی داگرتنی سەرچاوەکان
  • کەمکردنەوەی ئاستی هەڵە بە کەڵک وەرگرتن لە ستانداردی نێودەوڵەتی DOI
  • پشتیوانی 7*24 کە چوارچێوەی کاریی ئەم سیستەمە لە ڕکابەرەکانی جودا کردوەتەوە. ئامادەیی پسپۆڕانی ئەم بەشە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە بەکارهێنەران و ناوەندەکان لە ڕێگای تەلەفوون یان ئینتەرنێت.

یەکێک لە ڕێگاچارەکان و ئامانجەکانی سەرەکی سمنتا پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە تەواوی بەشە زانستی و توێژینەوەکان و هەروەها ناوەندە فێرکاریەکانی وڵاتە. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بڕیارمان دا تا دەرفەتی دەستپێڕاگەیشتن  و کەڵک وەرگرتن لەم خزمەتگوزاریانە بۆ تەواوی ئاستەکانی زانستی ئامادە بکەین، بۆیە پێشکەش کردنی ئەم خزمەتە بە دوو شێوەی شاڕژی ساڵانە(Charge Base) و شاڕژ لەسەر ئاستی مەسرەف(Usage Charge) ئەنجام دەبێت کە ناوەندەکان دەتوانن هەریەک لەو دوو حاڵەتە هەڵبژێرن و کەڵکی لێوەربگرن.

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ناونیشانی وێبسایتی سمنتا بکەن.