ما را دنبال کنید:

کەلووپەلی RFID

کەلووپەلی RFID

تەکنەلۆجیای RFID لە تازەترین شێوەکانی تەکنەلۆجیایە کە گۆڕانکارییەکی گەورەی لەم بوارەدا درووستکردوە و پێکهاتەی زۆر یەک لە ڕێکخراوەکانی گۆڕیوە و دەیانگۆڕێت. بە شێوازێک کە لە ماوەیەکی کەمدا جێگایەکی بەرچاوی لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەکان و ... بۆ خۆی کردوەتەوە و ناوەندە کولتوورییە گەورەکانی دنیا بە مەبەستی گەشەی زیاتر و بەرز کردنەوەی ئاستی سوودمەندی خۆیان کەڵک لەو تەکنەلۆجیانە وەردەگرن.

پێویستی بە ئەمنییەتی زۆرتر، سازگاریی زیاتر، ئیمکانی گەڕانی خێرا، زانیاریی وردتر و کارایی باڵاتر بونەتە هۆی درووست بوونی بیرۆکەی بەرەی نوێی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەکان و تەکنەلۆجیای RFID ئەم بیرۆکەی بەدیهێناوە.

ئەم سیستەمانە جودا لەوەی کە لەباری ماڵی بە قازانجن، ڕاگرتنەکەشیان زۆر کەم خەرجە و نرخی کڕینەکەشی کەمە و دەکرێت لە شوێنە کولتورییەکان کەڵکیان لێوەربگیرێت. ئەم هەموو سوودمەندیانە بوونەتە هۆی ئەوەی کە سیستەمەکانی RFID لە زۆر شوێن بە تایبەت لە کتێبخانەکان بەخێرایی پەرەبستێنن.

ئەم سیستەمە دەتوانێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بردنە دەرەوە و هێنانە ژوورەوەی کاڵاکانی کتێبخانە، بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆ، پاراستن، ئاسانکاری لە کاری کارمەندان و ئەوانەی سەردانی کتێبخانە دەکەن، هەتاکوو ئەمانەتدان و وەرگرتنەوەی کتێبەکان و باقیی سەرچاوەکان بە شێوازی ئۆتۆماتیک بەکار بێت. کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر وەخت و خێرایی لە کاردا یەکێکە لەو تایبەتمەندییە بنەماییانەی ئەم سیستەمە.

سوودمەندییەکانی RFID

RFID کتێبخانەکان بەهێز دەکات بۆ ئەوەی کە بتوانن ئەم تەکنەلۆجیایە لەگەڵ سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی کتێبخانە بگونجێنن. بە هۆی  ئەم سیستەمە بەکارهێنەرانی کتێبخانە دەتوانن بە شێوازێکی ئۆتۆماتیک سەرچاوەکان بە ئەمانەت وەربگرن و لەبەردەم مێزی ئەمانەتدا قەرەباڵخی درووست نەبێت.

کارمەندانی کتێبخانە وەختێکی زۆریان بۆ یارمەتیدان بەوانەی کە سەردانی کتێبخانە دەکەن، دەبێت. ئەم سیستەمانە کاری کۆنتڕۆل کردنی سەرچاوەکان ئەنجام دەدەن و ئەگەر کەسێک بیهەوێت سەرچاوەیەک بێ ئیزنی کتێبدار بباتە دەر لە کتێبخانە، ئەم سیستەمە زوو هوشدار دەدات و کارمەندانی کتێبخانە ئاگادار دەکاتەوە.

سیستەمی ئەمانەتدانی ئۆتۆماتیکی سەرچاوەکان، ئەو هەلە دەرەخسێنێت کە موراجعین بێ یارمەتیدانی فەرمانبەرانی کتێبخانە، بۆخۆیان بتوانن سەرچاوەکان بە ئەمانەت وەربگرن. لە سیستەمی RFID  زانیاریی چەند کتێب بە بەرزایی 25 سانتیمەتر لەسەر مێزی ئەمانەت لە ڕێگای ریدەرەکەوە بە یەکجار دەخوێندرێنەوە. ئەم سیستەمە خێراییەکی زۆری لە ئەمانەتدانی سەرچاوەکان هەیە و دەبێتە هۆی ڕەزامەندیی بەکارهێنەران.

باشییەکانی دیکەی ئەم سیستەمە بریتین لە سکانکردنی قەفەسەی کتێبەکان بە ڕێژەی دە کتێب لە هەر چرکەیەکدا بۆیە بە ئاسانی دەتواندرێت مەوجوودیی کتێبخانە لە ماوەیەکی زۆر کەم بەدەست بێت کە بە شێوەی ئاسایی کارێکی دشوارە. هەروەها بە یارمەتی ئامێری ڕیدەری گەڕۆک دۆزینەوەی ئەو کتێبانەی کە لەسەر جێگای خۆیان نین کارێکی ئاسانە. چەند سوودمەندیەکی دیکەی سیستەمی RFID  بەم چەشنەن:

  • توانایی باڵا لە پاراستنی سەرچاوەکان
  • بەرز بوونەوی کوالیتی کاری کارمەندان و گەیشتن بە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی و ڕێنوێنی ئەندامان
  • بەرز بوونەوەی ئاستی سوودمەندی لە خزمەتگوزاری کتێبخانە
  • ئاسانکاری پرۆسەی کۆنتڕۆلی مەوجوودیی کتێبخانە و پەیداکردنی سەرچاوە ونبوەکان
  • کەمبوونەوەی کاتی پێویست بۆ بە ئەمانەت وەرگرتن، گەڕاندنەوە بەڵگە و سەرچاوەکان بە کتێبخانە یان درێژکردنەوەی کاتی ئەمانەت
  • لابردنی کاری دووبارەکاری لە ئەرکەکانی فەرمانبەرانی کتێبخانە
  • کۆتایی هێنان بە قەرەباڵخی بەردەم مێزی ئەمانەتی کتێبخانە
  • بەرز بوونەوەی ئاستی چۆنایەتی و چەندایەتی لە خزمەتگوزارییەکان
  • زیادبوونی ڕێژەی ڕەزامەندی ئەندامان
  • کەم بوونەوەی تێچووی هێزی مرۆیی
  • پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە بەکارهێنەران
  • باشتر بەڕێوەبردنی کتێبخانە، کارەکان و بەکارهێنەران
  • کۆنتڕۆل کردنی دەستبەجێی سەرچاوەکان بێ بەفیڕۆدانی کات
  • کەم بوونەوەی کاتی پێویست بۆ کاروباری  بە ئەمانەتدان و وەرگرتنەوەی کتێبەکان و پەیدا کردنی ئەو کتێبانەی سەرچاوانەی کە لەسەر جێی خۆیان نین
  • پاراستنی بە هێز
  • ئیمکانی گەشەپێدان بە سیستەم لە داهاتوودا بەهۆی ستاندارد بوونی کەلووپەلەکان
  • دابەزینی کاتی بە ئەمانەت وەرگرتن یان گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان
  • بەرزکردنەوەی ئاستی دەستپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەکان
  • پووچەڵ کردنەوەی ئەمانەتی پێشوو بە شێوەی کاتی
  • کەڵک وەرگرتنی لە خزمەتگوزاری باشتری کتێبخانە لە سایەی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیەوە
  • دەستپێڕاگەیشتنی دەستبەجێ بە زانیاریی ئەندامانی کتێبخانە لە کاتی بە ئەمانەت وەرگرتنی سەرچاوەکان بۆ ئەوەی کە بزانن ئایا دەتوانێت ئەمانەت وەربگرن یان نا

تەکنەلۆجیای RFID

Radio Frequency Identification بە مانای ناسینەوە لە ڕێگای شەپۆلی ڕادوێییە. لەم سیستەمەدا هەر شتێک ئەتیکێتێکی ئەلەکترۆنی پێوە دەچەسپێندرێت کە زانیاریی تەواو سەبارەت بە سەرچاوەکە لە خۆیدا ڕادەگرێت و هەروەها بە نزیک کردنەوەی ئامێری ڕیدەر ئەم زانیارییانە بە شێوەی بێسیم و بێ پێویستی بە چاولێکردن دەخوەندرێنەوە و هەر بەو شێوەیە تا مەودایەکی چەند مەتری دەگوازرێنەوە.

سێ بەشی سەرەکی سیستەمی RFID بریتین لە Tag، ریدەر (Reader)، middleware.

Tag ئامرازێکی ناساندنە کە بەو شتەی کە پێویستە بناسرێتەوە دەچەسپێت و ڕیدەر ئامێرێکە کە زانیاریی پاشکەوتکراوی ناو تەگ (Tag) دەخوێنێتەوە و هەناردەی middleware یان دەکات کە ئامێرێکی نێوانجیە.

 RFID لە چەند سیسیتەمی ستانداردی تایبەت سازکراوە کە بە دوو دەستەی سەرەکی دابەش دەکرێن:

سیستەمی  Passive

سیستەمی Active

بەشەکانی سیستەمی RFID

تەگ

زانیاریی سەرچاوەکان لەناو خۆیدا ڕادەگرێت کە بریتییە لە چیپێکی ئەلەکترۆنی (electronic chip)و ئانتینێکی رادوێیی بچووک کە کۆد و ژمارەیەکی تاک لەناویا پاشکەوت دەکرێت و لە کەناری ئەوەشدا بڕێک مێمۆری بۆ بەکارهێنەران لەبەرچاو دەگیرێت. لە ڕاستیدا بە چەسپاندنی تەگ بە سەر هەر سەرچاوەیەکدا ناسنامەیەکی ئەلەکترۆنی پێدەدەین.

  • ئەو شتانەی کە دەبێت لە هەڵبژاردنی جۆری تەگ لەبەرچاو بگیرێن:
  • مەودای پێویست بۆ خوێندنەوەی زانیاریی ناو تەگەکان
  • ڕواڵەتی تەگەکان
  • هەڵبژاردنی ستانداردی؛ چ ستانداردێک بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ تەگەکان هەڵبژێردرێت.
  • توانایی پاشکەوت کردنی زانیاریی نوێ لەسەر تەگەکان؛ بەشێک لە تەگەکان ئە تواناییەیان هەیە
  • پشتیوانی کردن لە ستانداردە جۆربرجۆرەکان؛ هەر تەگێک دەتوانێت یەک یان چەند ستاندارد پشتیوانی بکات.

ڕیدەر(Reader)

ئەرکی ڕیدەر ناردنی شەپۆلی رادوێیی بۆ تەگ و وەرگرتنەوەی ئەو زانیارییانەن کە لە وڵامدا دەگەڕێنەوە بۆ ڕیدەرەکە. ڕیدەرەکان بە دوو جۆری نەگۆڕ و گەڕۆک کەڵکیان لێوەردەگیرێت. ڕیدەر زانیارییەکان بە شێوەی شەپۆلی ڕادوێیی و لە ڕێگای ئانتینەوە دەنێرێت بۆ تەگەکان یان لێیان وەردەگرێت. بۆی هەیە هەر ڕیدەرێک بۆ ئەم کارە لە یەک یان چەند ئانتین کەڵک وەربگرێت. ڕیدەر شەپۆلەکان لە ڕێگای ئانتینەوە دەنێرێت و ئانتینی تەگێک کە لێی نزیکە، ئەم شەپۆلانە ەردەگرێت و ئەم وزە دەکات بە وزەی ئەلەکتریکی، کە ئەم وزە ئەلەکتریکییە دەبێتە وزە بۆ چیپێک کە لەناو تەگەکەدایە تا بتوانێت زانیارییەکانی پاشکەوتکراو لەناو خۆیدا بۆ ڕیدەرەکە بنێرێت.

هەڵبژاردنی ڕیدەر پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ جۆری تەگێک کە کەڵکی لێوەردەگیرێت. بەشێک لە ڕیدەرەکان تەنیا جۆرێکی تایبەت لە تەگەکان دەخوێننەوە. ئەو ڕیدەرانەی کە لە کتێبخانەکان کەڵکیان لێوەردەگیرێت بە دوو جۆری نەگۆڕ و گەڕۆک پێشکەش دەکرێن. ڕیدەرە نەگۆڕەکان لە مێزی ئەمانەتدان دادەمەزرێن و یان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی هاتووچوو لەناو گەیتەکان کەڵکیان لێوەردەگیرێت. ڕیدەرە دەستیەکانیش بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی مەوجوودی ناو قەفەسەکان بەکاردەهێندرێن.

  • بە پێچەوانەی بارکۆد، تەگەکان بەم شێوانە دەخوێندرێنەوە:
  • بەرگی ڕووی کتێب
  • لەسەر مێزی گەڕاندنەوەی کتێب بێ هیچ ڕوبەڕوبونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕیدەری گەڕۆکدا
  •  ژمارەیەکی زۆر بە یەکجاری و هاوکات لەگەڵ یەک
  • بە مەودایەکی چەند سانتیمەتری لەگەڵ ئانتین
  • بە هەر جۆرێک کە بەرامبەر بە ڕیدەرەکە ڕابگیردرێت

سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی زیرەکی کتێبخانە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای RFID

ئەم سیستەمە لەم بەشانە پێکهاتوە:

چەسپاندنی تەگ بە کاڵا و سەرچاوەکانی کتێبخانە(Tagging)

چەسپاندنی تەگ بەسەر کتێبەکان زۆر بە ئاسانی جێبەجی دەکرێت چونکە لایەکی تەگەکان بە شێوەی چەسپییە. لەو کتێبخانانەی کە سیستەمی RFID لەناویاندا دادەمەزرێت، لەدوای خوێندنەوەی تەگەکان و داخڵ کردنی زانیاری کتێبەکان، دەبێت تەواوی زانیارییەکان لەناو بانکی زانیاریی سەرچاوەکان پاشکەوت بکرێت.

مێزی ئەمانەتی ئۆتۆماتیک(Self check in/out)

مێزی ئەمانەتی ئۆتۆماتیک دەتوانێت چەند چەشنە کاڵای کتێبخانەیی وەکوو کتێب، فیلم، نەوار و ... بەیەکەوە لە ڕێگای وێزگەی ئۆتۆماتیکی ئەمانەتدان بدات بە دەستی بەکارهێنەر کە ئەمە لە سوودمەندییەکانی ئەم سیستەمەیە. کارکردن بەم ئامێرە و شێوەی بەکارهێنانەکەی زۆر ئاسانە و بەکارهێنەران دەتوانن بە خوێندنەوەی شێوەی کەڵک وەرگرتن لەم ئامێرە بە خێرایی کار کردن بەم سیستەمە فێر ببن.

ئەم مێزی ئەمانەتە بە شێوەی کیۆسکی ڕاگەیاندنی زانیاری درووست کراوە کە سەفحەی نمایشەکەی بە دەست کاردەکات و کارکردن بەم سیستەمە زۆر ئاسانە.

لەسەر ئەم ئامێرە ڕیدەرێکی ڕوومێزی هەیە کە تاک دوای هەڵبژاردنی کتێبەکانی لە مەخزەنی کتێبخانە، سەرچاوەکان دەخاتە سەر ئەم ڕیدەرە تا هاوکات زانیاریی ناو تەگەکان بناسێتەوە و داخڵ بە سیستەمەکە بکرێن. لە لایەکی دیکەی ئەم ئامێرە ڕیدەرێک بۆ خوێندنەوەی کارتی ئەندامییەتی تەرخان کراوە کە تاک کارتی ئەندامیەتیی خۆی لەسەر دادەنێت تا ئیجازەی پێبدرێت کەڵک لەم سیستەمە وەربگرێت و هەروەها زانیاری کتێبەکان و ڕێکەوتی ئەمانەت وەرگرتنەکەی بۆ تۆمار بکرێت. هەڵبەت ئامێری سکانەری شوێن پەنجەیش پێشبینی کراوە کە ئەندامەکان دەتوانن بەکاریبهێنن کە بەم شێوە باری ئەمنیی سیستەم زۆرتر دەبێت. لە تەنیشتی ئەم مێزە پرینتەرێک دابین کراوە کە بەڵگەی پسووڵە بە تاک بدات.

ڕەوشتی کار بەم شێوەیە کە تاک کتێبەکانی لەسەر شوێنی تایبەت دادەنێت پاشان کارتی ئەندامیەتی خۆی دەخاتە سەر شوێنی دیاریکراو بۆ ئەم کارە. لەدواییدا لەڕێگای سەفحە نمایشی دەستی و مێنۆی تایبەت بە ئەمانەت وەرگرتن، کۆتایی بە کارەکەی دەهێنێت. ئەمە بەو مانایە کە زانیارییەکانی تاک، زانیاریی کتێبەکان و ڕێکەوتی گەڕاندنەوەی ئەوان لە داتابەیسی سیستەمەکە تۆمار کراوە و لە هەمان کاتدا ئەم زانیارییانە لە ناو کارتی ئەندامەکەدا ڕادەگیرێت. ڕیدەری ئەم سیستەمە زانیاری ئەو کتێبانەی کە ئەمانەت وەرگیراون دەگوازێتەوە بۆ گەیتی پاراستنی بەر دەرگای هاتووچووی کتێبخانە تا لە کاتی چوونە دەرەوەی تاک گەیتەکە هوشدار نەدات.

 

گەیتی پاراستن 3D

هەروەها کە لەوە پێش باسی لێکردرا ئەم گەیتە لە دوو ڕیدەری نەگۆڕ ساز کراوە کە لانیکەم مەودایەکی یەک مەتر و نیوی بۆ هاتووچووی تاکەکان درووست دەکات. ئەم گەیتە دەتوانێ تەواوی ئەو تەگانەی کە لێوەی رەت دەبن بناسێتەوە و ئەگەر ئیجازەی چوونە دەرەوە بەو سەرچاوانە نەدرابێت بە لێدانی شوتە کارمەندی بەشی ئەمانەت ئاگادار دەکاتەوە. ئەم گەیتە توانایی جوت بوون لەگەڵ سیستەمی کامێرای ئەمنییەتی هەیە تا لەو کاتانەی کە بۆی داندراوە فیلم بگرێت. ئەم گەیتە هەروەها دەتوانێت ئاماری ڕێژەی هاتووچوو بۆ کتێبخانە هەڵبگرێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی قەفەسەکان(Shelf management)

بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە دەتوانێت لە دوو شێوەی ئۆتۆماتیک یان دەستی بۆ جودا کردنەوەی سەرچاوەکان کەڵک وەربگرێت. بەشی ئۆتۆماتیک لەسەر بنەمای زانیارییەکانی ناو داتابەیسی کتێبخانە یان ئەو زانیارییانەی کە لە ڕێگای تەگەکان بەدەست هاتوون ئەنجام دەدرێن و بەشی دەستی بە کەڵک وەرگرتن لە ڕیدەری دەستی ئەنجام دەدرێت.

بە کەڵک وەرگرتن لە ڕیدەری دەستی کاری خوێندنەوەی قەفەسەکان زۆر بە ئاسانی بەڕێوە دەچێت. هەروەها ئەم ڕیدەرە یارمەتی دەدات تا ئەو سەرچاوانەی کە لەسەر جێگای خۆیان نین بە ئاسانی بدۆزرێنەوە. بە داڕشتنی بەرنامە لە ڕێگای سیستەمی نەرمەئامێرەوە، دەتوانین ڕوونی بکەینەوە کە ڕیدەرەکە لەناو قەفەسەی سەرچاوەکان تەنیا بەدوای ئەو سەرچاوانە بگەڕێت کە ئێمە دەمانهەوێت بۆیە کاتێک کە بگات بەو سەرچاوانەی کە پێویستن بە شوتە لێدان ئۆپڕاتۆرەکەی ئاگادار دەکاتەوە.

بە شیوەی گشتی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی قەفەسەکان کاری کارمەندانی کتێبخانە ئاسانتر دەکاتەوە.  لەڕاستیدا ئەم سیستەمە بۆ ئەنجام دانی سێ ئەرکی سەرەکی درووست کراوە کە بریتین لە گەڕان بەدوای سەرچاوەی تایبەت، هەڵگرتنەوەی ئامار لە ژمارەی ئەو سەرچاوانەی کە لە کتێبخانەدا هەن ، گەڕان بەدوای ئەو سەرچاوانە کە لەسەر جێگای خۆیان نین و لەناو قەفەسەی ئیشتیباهیدا داندراون.

سوودمەندییە سەرەکییەکانی ئەم سیستەمە:

کارئاسانی بۆ هەڵگرتنەوەی ئامار لە ژمارەی ئەو سەرچاوەکان ، بێ جێگۆڕکێ کردن بە سەرچاوەکان

درووست نەکردنی زەحمەت بۆ ئەندامانی کتێبخانە لە کاتی گرتنی هەڵگرتنەوەی ئامار

کەم کردنەوەی ئاستی هەڵەی مرۆیی لە کاتی هەڵگرتنەوەی ئامار

خێرا دۆزینەوەی ئەو سەرچاوانەی کە لەسەر جێگای خۆیان نین

توانایی کارا کردن و پووچەڵ کردنەوەی تەگی کۆی چەند سەرچاوە بە ئاسانی و لە کورترین کات

 

کارتی زیرەکی RFID

بۆ ئەمانەت وەرگرتنی سەرچاوەکان، تاک کارتی ئەندامیەتی خۆی دەدات بە کتێبدار، ئەویش کارتەکەی لەناو سیستەمی ئەمانەتدان سکان دەکات و پاشان ئەو سەرچاوانەی کە ئەندام هەڵیبژاردوون دەخرێنە سەر سەفحەی ڕیدەرەکە تا تەگەکانیان بخوێندرێنەوە و زانیارییەکانیان بۆ سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتی دەگوازرێنەوە. پاشان کتێبدار بە لێدانی کلیلی پشتڕاستکردنەوە، سەرچاوەکان ئەمانەت دەدات و تەگەکانیان بە شێوەی ئۆتۆماتیک پووچەڵ دەبنەوە تا لە کاتی چوونە دەرەوە گەیتەکە زەنگی هوشدار لێنەدات و لە هەمان کاتیشدا قەبزی پسووڵە چاپ دەبێت کە تێیدا کات و ڕێکەوتی ئەمانەتدان و گەڕانەوەیان بۆ کتێبخانە تۆمار دەکرێت.