ما را دنبال کنید:

چیرۆکی ئێمە

چیرۆکی ئێمە

کۆمپانیای پەیامی حەننان پانزه ساڵ پێش ئێستا، بە هاوکاری سێ کەسەوە دەستی بە کار کرد و ئەمڕۆ کۆکراوەترین کۆمپانیا لە بواری بەرهەمهێنانی نەرمەئامێر و ڕەقەئامێری کتێبخانەیی­یە کە بە ڕوانگەیەکی قووڵ و بڕیارێکی ورد سەرجەم پێداویستیەکانی کتێبخانەکان پێشکەش دەکات.

پەیامی حەننان بە کەڵک وەرگرتن لە بیروڕای نوێ لە ڕێگای پەرەپێدان بە تەکنەلۆجیای زانیاری لە کتێبخانەکان، ناوەندی بەڵگەنامەکان و ئەرشیفەکاندا هەوڵ دەدات پیشە و کاری بەکارهێنەران، بە عینوانی هاوبەشە بازرگانیەکانی خۆی، گەشە پێبدات. ئەزموونی چەندین ساڵەی تیمەکەمان لە پەنای کتێبدارەکان، کە بەتواناترین ڕاوێژکارانی ئێمە بوون و ئێستاش هەن، ڕێگای پێشکەوتنی بۆ ئێمە هەموار کردوە.

پەیامی حەننان لەم ساڵانەی دواییدا بە داهێنان لەبواری بەرهەمهێنان لە زۆربەی بەشەکانی درووستکردنی کەلوپەل و کەرەستەی کتێبخانەیی، توانیی هەموو پێداویستیەکانی بەکارهێنەرانی خۆی دابین بکات و لە ساڵی 2012وە توانیی لە بواری درووستکردنی سیستەمی دژە دزین لە کتێبخانەدا بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەتەوەیی بگات و پێداویستیەکانی ناوخۆی وڵات دابین بکات. کۆمپانیای پەیامی حەننان بەوەش ڕازی نەبوو و هەنگاوی گەورەتری نا و بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی خۆی بۆ چەند وڵاتی دراوسێ، ئاستی بەرهەمهێنانی تا ڕادەی بان نەتەوەیی بەرز کردەوە. تیمی کارامەی ئەم کۆمپانیایە کە ئەزموونی خۆی قەرزداری کتێبداران و کتێبخانەکانی ناوخۆی وڵاتە، توانیی بە هەوڵی بێ وچان لە بوارەکانی نەرمەئامێر و ڕەقەئامێر بە ڕادەی بەرهەمهێنانی نەتەوەیی بگات و چاکترین ئامێر و کەرەستە بۆ باشترین بەکارهێنەران پێشکەش بکات.

تیمی ئێمە ئەو وانەی وەرگرتوە کە بۆ پێشکەوتن و گەشەساندن هەمیشە دەبێت باشترینەکان ڕەوانەی بازاڕ بکرێت. بێگومان یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەندامانی ئێستای تیمی ئێمەی لە ژێر یەک چەتردا بە دروشمی بیرۆکەی قووڵ و بڕیاری ورد کۆکردوەتەوە ئەوەبوو کە کوالیتی باش ئیحتوباری ئێمە لای کڕیارەکانمان بەرز دەکاتەوە.

تیمی بەڕێوەبەرایەتی پەیامی حەننان سەرەڕای هەمەجۆر بوونی بەرهەمە کتێبخانەییەکانی خۆی، هەمیشە سەلماندویەتی کە بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناوە و سەرکەوتنی زیاتری وەکوو باوەڕێکی بناغەیی، لە نێوان پسپۆڕان و بەکارهێنەران جێگیرکردوە. دەرئەنجامی کارەکانی ئێمە شایەتی دەدات کە پەیامی حەننان خاوەن میکانیزم و ژێرخانێکی بەهێز، بە ڕوانگەیەکی قووڵ و بڕیارێکی وردە کە سەچاوەی ئاکامی پڕ لە خۆشی دەبێت.

هەر یەک لە بەڕێوەبەرانی سەرەکیی ئەم کۆمپانیایە تەنانەت لەو شوێنانەی کە لە پێش ئێستادا کاریان لێکردوە، سەلماندوویانە کە نەبوونی ئەوان لەو شوێنانە و تەنیا  کەڵک وەرگرتن  لە ناوی ئەوان، لەگەڵ کوالیتیی  باش و ئیحتوبار بەرامبەرە.

 

لە کۆمپانیای پەیامی حەننان هەمیشە لەگەڵتانین.