ما را دنبال کنید:

گرووپی کارگێڕی ئێمە

باوەرمان ئەوەیە کە سەرکەوتنی کۆمپانیای ئێمە لە گرەوی سەرمایەی مرۆیی کۆمپانیاکەماندایە. لە راستیدا لەناو ئەو کۆمپانیانەدا کە بناغەیان لەسەر زانستە، تاکەکانن کە ڕێکخراوەکە بەرەو پێش دەبەن و لووتکەکانی پێشکەوتن تێدەپەڕێنن.

هەوڵی تیمەکەمان ئەوەیە کە شوێنی کارکردنی فەرمانبەرەکان پڕ لە برایەتی و لە سەر ئەساسی ڕەوشتی بەرز بێت تاکوو هەمومان بتوانین ڕۆژانێکی باش لە کەناری یەکتریدا تێپەڕێنین، لەگەڵ یەک گەشە بکەین، پێشکەوتنی زیاتر بۆ ڕێکخراوەکەمان بەدیاری بێنین و هەمیشە باشترین خزمەتگوزاریەکان بە بەکارهێنەرانی خۆمان پێشکەش بکەین.


 

موحەممەد ئاباقڕی
کارگێڕی گشتی
موحەممەد ئاباقڕی ئەزموونی زیاتر لە دو دەیە کار لە ناو کتێبخانەکان، ناوەندی بەڵگەنامەکان و ئەرشیفدا هەیە. ئەو کەموکووڕیی سیستەمەکان و چاوەڕوانی بەکارهێنەران بە باشی دەناسێت. هەر بۆیە ئاواتی ئەو ئەوەیە کە باشترین بەرهەمەکان بەرهەمبێنێت. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە تیمێکی ڕەوشت بەرز و جێی متمانەی کۆکردوەتەوە تا بە ڕێز گرتن لە کڕیار، زانست و ڕەوشتی بەرزی خۆیان، تەواوی پلەکانی بەرەوپێشچوون تێپەڕێنێت. موحەممەد مانەوەی لەناو جەستەیەکی بچووک و سنووردار، کە بە ئیحتوباری ئەو لای کڕیارەکان زەرەر دەگەیەنێت، خستە لا و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی چەندین ڕاوێژکاری شارەزا لەبواری پشتیوانی و بەڕێوەبەرایەتی، بۆ پێشکەش کردنی باشترین بەرهەم بە کتێبخانەکان هەنگاوی بەرەو پێش نا. کاری کتێبداری و ڕاگەیاندنی زانیاری ئەوەندە بۆ ئەو سەرنجڕاکێش و گرینگ بوو کە خوێندنی ماستەری خۆی لەم بابەتەدا تەواو کرد. موحەممەد ئاباقڕی لە کارنامەی کاری خۆیدا، ئەزموونی دە ساڵ بەڕێوەبەرایەتی لە کۆمپانیایەکی دیکەدا،کاتێک کە ئەو کۆمپانیایە لە لووتکەدا بووە، لەگەڵ پێنج ساڵ جێگریی هەیە. هەروەها بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی دەیان کۆبوونەوەی لەم بوارەدا لە ئەستۆ بوە. مرۆڤێکی بەرزەفڕە و هەمیشە تینووی بەرهەمهێنان بە کوالیتی باڵایە. ئەو دەمەی کە بەرهەمێک درووست دەکات دەستبەجێ بەدوای درووست کردنی بەرهەمێکی نوێدایە. بناغەی کارەکانی لەسەر کوالیتی باڵا داناوە و کاری بچووک ئەوی ڕازی نەکردوە. سیقەی ئەو لای کڕیارەکانی لە هەموو شتێکی دیکە بۆی گرنگترە تا ئەو جێگەی کە هەمیشە ئەگەر بیزانیبایە ڕێگایەک درووستە بە پێداگری بە ئاکامی دەگەیاند و هەر کاتێکیش نەیتوانیبایە ڕێگایەک ڕاست بکاتەوە دووری لێدەکرد تا لە پێشینەی کاریی ئەودا تۆمار نەکرێت. ئاواتی ئەوەیە کە باشترین کەرەستەکان بۆ کڕیارەکانی درووست بکات و تەواوی هەوڵی خۆی بۆ ئەم بابەتە تەرخان کردوە. باوەری موحەممەد ئاباقڕی ئەوەیە کە تەواوی پێداویستیەکانی کتێبخانە لەناو سەبەتەی کاڵاکانی کۆمپانیاکەی کۆبکاتەوە و کتێبخانەکان بە هەر شتێک کە پێویستیان پێبێت لە پەیامی حەننان وەدەست کەوێت. موحەممەد ئاباقڕی، تا گەیشتن بەو ئامانجە دەمێک هەدا نادات.
ڕەحمەتوڵڵا گەنجی
جێگری کارگێڕی گشتی
ڕەحمەتوڵڵا گەنجی لە هەوەڵ ڕۆژی دامەزرانی کۆمپانیای پەیامی حەننان، وەک جێگری کارگێڕی گشتی لەم کۆمپانیایەدا دەستی بەکار کرد. ئەو ئەزموونی دە ساڵ بەڕێوەبەرایەتی پشتیوانی، لەناو کارنامەی کاری خۆیدا هەیە. زۆر بە باشی لە پێداویستیەکانی کتێبخانەکان ئاگادارە. لە زۆربەی زۆری کتێبخانەکانی ئێران و ناوچە کوردنشینەکانی هەرێمی کوردستان دیداری کردوە و بەشێکی زۆر لە کتێبدارەکانی ئەو کتێبخانانە لە نزیکەوە دەناسێت. ڕەحمەتوڵڵا لەسەر ڕەزامەندیی کڕیارەکان لە بەرهەمەکان زۆر پێداگرە. ئەگەر ئەو کوالیتی بەرهەمێک پەسەند نەکات، ڕەوانەی ناو بازاڕ ناکرێت. لەسەر ئەوەی کە بەرهەمەکان هیچ کەموکووڕییەکیان نەبێت زۆر پێداگری دەکات. ئەو ئەزموونی چەندین ساڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پشتیوانی لە شوێنی دیکە هەیە و بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو ئەزموونە تاڵانەی کە بوویەتی و بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی کڕیارەکان، وەکوو نوێنەری ئەوان لە ناو کۆمپانیای پەیامی حەننان، پارێزگاری لە مافەکانیان دەکات و ناهێڵێت هیچ بەرهەمێکی ئیراددار لە دەرگای کۆمپانیاوە هەناردەی دەرەوە بکرێت. کۆمپانیا بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونە بە نرخەکانی ڕەحمەتوڵڵا، بەرهەمی بە کوالیتی باڵا و جێی متمانە درووست دەکات. ئەو لەسەر مافی کڕیارەکان پێداگرە و پاشگەز نابێت و وەک فیلتەرێک وایە بۆ پاڵاوتنی بەرهەمی بە کوالیتی باڵا و پێشکەشکردنی بە بازاڕەکان. تیمی ژێر چاودێری ڕەحمەتوڵڵا هەموو هەستیاریەکانی ئەو لەبەرچاو دەگرێت و لە چاوی ئەوەوە تێڕوانین بۆ بەرهەمەکان دەکەن و لە لایەکی دیکەوە بە هۆی واسواسی زۆری ڕەحمەتوڵڵا ، تیمی ژێر دەستی ئەو چەند جار کارەکان کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە تاکو بچووکترین هەڵە لە نەرمەئامێرەکاندا لە پێش چاویان بزر نەبێت. ئاکامی ئەو هەموو هەستیاری و واسواسیە لە بەرهەمهێناندا بووەتە هۆی درووست بوونی تیمێکی خوێنشیرین کە بە دڵ کار دەکەن و بەرهەمی بێ ئیراد هەناردەی ناو بازاڕ دەکەن.
غوڵامڕەزا باقڕی
بەڕێوەبەری کاروباری ماڵی
غوڵامڕەزا باقڕی لە دایک بووی ساڵی 1960، دەرچوو لە بواری ژمێریاریە. لە مانگی گەلاوێژی ساڵی 1982 تاکوو ئێستا بە کاری بەڕێوەبەرایەتی ماڵی لە چەند کۆمپانیای گەورە سەر‌قاڵ بووە. کاری ژمێریاری کۆمپانیای پەیامی حەننان لە سەرەتای دامەزرانیەوە لە ئەستۆی غوڵامڕەزا باقڕی بووە. هاوکارەکانی دەڵێن زۆر وردبینە و تا ئاخرین کاراکتەری ژمارەکان لە زەینی خۆی ڕادەگرێ. هەر کات پرسیاری ماڵیی لێبکرێت، دەستبەجێ وڵام دەداتەوە. بە هەبوونی یەکێکی وەکوو غوڵامرەزا باقڕی ڕێکخراوەکەمان لەهەر کاتێکدا دەزانێت لە چ بارودۆخێکدایە. تەواوی هاوکارەکانی لەو هەموو وردبینیەی ئەو سەرسام ماون و جودا لە هەمووی ئەوانە زۆر ئارام و لێبوردوویە. بەو هۆیەوە کارگێڕی گشتی خەیاڵی خۆی لەبابەت ژمارە و ڕەقەم و مەعلووماتی ماڵی ڕاحەت کردوە و هەر کاتێک پرسیارێکی بۆ پێشبێت غوڵامڕەزا باقڕی دەستبەجێ بە بەڵگە و داکیومێنت بە سەرجەم پرسیارەکان وەڵامی درووست دەداتەوە. غوڵامڕەزا باقڕی زۆر وەخت شناسە. ئەو خاوەن ئەزموونێکی زۆر لە بواری ژمێریاری سەنعەتی، داواکاری تایبەت، بازرگانی و پەیمانکاریدایە. بە هۆی ئەزموونی باڵای ئەو، چ لە ڕووی تەمەن و چ لە بابەت زانستی کاروباری ماڵی، حیساباتی دیاری کردنی نرخی فرۆشی بەرهەمەکان لە ئەستۆی ئەوە. بە ڕای ئەو بچووکترین هەڵە لە فاکتۆری فرۆشتن، جێی چاوپۆشی نیە و بە وتەی کارگێڕی گشتی، بە شۆخی دەڵێت، ئەو نوێنەری وەزارەتی داراییە کە دەسەڵاتی تەواوی هەیە. بە هەوڵی غوڵامڕەزا باقڕی داکیومێنت و بەڵگەنامە یاساییەکانی کۆمپانیا هەمیشە لە سەر وەختی دیاریکراو ئامادە بووە و ڕادەستی دەزگا یاساییەکان کراوە. ئەو تەواوی وردەکاریەکانی ناو گرێبەستەکان بە وردبینی ئامادە دەکات و هەموو پشتگیرییە یاساییەکان لەبەرچاو دەگرێت.
مووژگان کارخانچی
بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن
مووژگان کارخانچی دەرچووی بواری کتێبداری و ڕاگەیاندنی زانیارییە. لە سەرەتای دامەزرانی پەیامی حەننان لەم کۆمپانیایەدا دەستی بە کار کردوە و پلەکانی پێشکەوتنی تێپەڕاندوە و لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی بەشی فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە لە دەستی ئەودایە. مووژگان قۆناغی جۆربەجۆری لەبواری MBA ، بەڕێوەبەرایەتی بازار دۆزینەوە و فرۆشیاری تێپەڕکردوە و ئەزموونێکی بە نرخی لە پێشکەش کردن و ناساندنی بەرهەمەکان هەیە. بە وتەی کڕیارەکان، ئەو زۆر ڕوو خۆش و بە حەوسەڵەیە. بە باوەڕی ئەو فرۆشتن کۆتایی کار نیە بەڵکوو دەستپێکی یەک هاوڕێیەتیە و لەسەر کوالیتی و بەتایبەت خۆش قەولی پێداگریی فراوانی هەیە. ئەگەر بەرهەمێک کەمترین ئیرادی هەبێت، هیچ کە نایفرۆشێت تەنانەت هەوڵ بۆ ناساندنی بە کڕیارەکان نادات. مووژگان لە سەرووی هەموانەوە چاودێری تیمی تاقیکردنەوەی بەرهەمەکان دەکات. سەرەکیترین ئەرکی خۆی بە بەدەست هێنانی ڕەزامەندی کڕیارەکان دەزانێت و هەمیشە لە هەوڵدایە تا لە نوێترین ئامرازەکانی بازار دۆزینەوە و فرۆشتن کەڵک وەربگرێت. یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەو کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ بازاردۆزینەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانە. لە ئەنجامدانی کارەکاندا خێراییەکی زۆری هەیە و نموونەیەکی باش بۆ فەرمانبەرەکانیەتی.
فاتمە کارخانچی
بەڕێوەبەری بەشی فه نی
دەرچووی بواری ئەندازیاری تەکنەلۆجیای ڕاگەیاندنی زانیارییە. دوایین بەش کە بەرهەمەکان لێی تێپەڕدەبن، لە ژێر چاودێری فاتمەدایە. کاتێک کە بەڵگە و کەتەلۆگ بۆ بەرهەمێک ساز دەکرێت، فاتمە و هاوڕێکانی بە پێی ئەو شتانەی کە لە ناو بەڵگە و کەتەلۆگەکاندا نووسراوە نەرمەئامێرەکان کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە و لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم مێنۆ و ژێرمێنۆکان دەکەن. فاتمە ئەزموونی ساڵانێکی دوور و درێژی لەبواری خزمەتگوزاری پشتیوانی هەیە، بۆیە هیچ ئیرادێک لە نەرمەئامێردا لەبەر چاوی ون نابێت. تیمی ژێر چاودێری ئەو ڕۆلێکی گرنگیان لە نووسینی بەڵگە و کەتەلۆگ بۆ سیستەمەکان هەیە. هاوکارەکانی دەڵێن زۆر وردبینە و هیچ شتێک لە چاوی تیژبینی بزر نابێت. هەڵسوکەوت کردنی ئەو لەگەڵ بەشی بەڕێوەبەرایەتی تیمی دابەزاندن، دەبێتە هۆی دەرچوونی بەرهەمی بە کوالیتی باڵا. کاتێک کە بەڕێوەبەری بەشی دابەزاندن ئامێرەکان لەگەڵ فاتمە بە ڕێکەوتن بگەن بەو مانایە کە بەرهەمەکان ئامادەی هەناردەکردنی ناو بازارن. فاتمە هەروەها لە بواری User Interface دا پسپۆڕە. لێکۆڵینەوە لەسەر ڕواڵەتی مێنۆکان تا یەکسانکردنی شێوەی نووسینی مێنۆکان و ژێرمێنۆکان بەشێک لە کاری فاتمە و تیمی ژێر چاودێری ئەوە. ئەگەر ڕواڵەتی سیستەمەکانی ئێمەتان بە دڵ نەبێت، پەیوەندی لەگەڵ فاتمە بگرن. بە گوێرەی قسەی بەکارهێنەران، فاتمە بیسەری دەنگی ئێوەیە و ئەگەر بڕیاری کارێک بدات، بە ئەنجامی دەگەیەنێت.
ئیلهام مەحموودپوور
بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە گشتیەکان
دەرچووی بواری کتێبداری و ڕاگەیاندنی زانیارییە کە کارناسیی خۆی لە زانکۆی الزهرا و ماستەریی لە زانکۆی بەهەشتی تاران تەواو کردوە. ئیلهام ئەزموونێکی زۆر باشی لە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکان و کارگەکان هەیە. دیسیپلین لە کارەکانیدا قسەی هەوەڵ دەکات. لە بەڕێوەبردنی کارەکانیدا زۆر واسواس و وردبینە. ئاشقی کارەکەیەتی و وێبسایتی کۆمپانیا و بەشداربوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەشی هەواڵەکانی کۆمپانیا لەو چالاکیانەن کە لە ژێر چاودێری ئەودان. لە کاردا نەترسە و ئەوەش دەبێتە هۆی دووبەرامبەر بوونی تواناکانی بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکانی. بە هەستێکی باش لەگەڵ کڕیارەکان و هاوکارەکانی هەڵسوکەوت دەکات و بە دڵپاکی کار دەکات بۆیە ئاکامی کارەکانی زۆر بە بایەخ و جێگرن. شارەزایی ئەو بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دنیای سایبری بە چەشنێکە کە لە ناساندنی کۆمپانیا لە گۆڕەپانی نێودەولەتی ڕۆلێکی گرنگی هەبوە. شارەزاییەکی باشی لەسەر بازاردۆزینەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا هەیە و لەو ئەزموونە و زانستەی خۆی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کۆمپانیا کەڵکی وەرگرتوە. بەڕێوەبردنی تەواوی کۆبوونەوە و کارگەکان لەسەر شانی ئیلهامە و ئەگەر داواکاری بەڕێوەبردنی کارگەتان لەهەر جێیەکی وڵات بوو پەیوەندی لەگەڵ ئیلهام بگرن.