ما را دنبال کنید:

کتێبخانەی دیجیتاڵی حەننان

کتێبخانەی دیجیتاڵی حەننان

بە لەبەرچاو گرتنی ئەرکی سەرەکیی کتێبخانەکان و ناوەندی بەڵگەنامەکان و ئەرشیفەکان، واتە کۆکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە پێویستن بۆ ئەندامەکان، زۆر مۆدێلی نوێ بۆ دیزاین کردنی ئەم ناوەندانە پێشکەش دەکرێن کە لەم ناوەدا کتێبخانە دیجیتاڵیەکان جێگایەکی تایبەتیان لەناو دنیای وێبدا بۆ خۆیان کردوەتەوە. ئەم جۆرە کتێبخانانە تواناییەکی زۆریان لە بەڕێوەبەرایەتی زانیاریە دیجیتاڵیەکاندا هەیە کە دەبێتە هۆی جیاواز بوونیان لەوانی دیکە. کتێبخانەکان هەمیشە ناوەندی ڕاگرتن، کەڵک وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاریە زانستیەکانی بەشەرن، هەر بۆیە لە لایەکەوە زیاد بوونی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی زانیاریەکان و شێوازی جۆراوجۆری پێشکەش کردنی ئەوان و گەشەی تۆڕی جیهانیی وێب و لە لایەکی دیکەوە مەیلی زیاتری توێژەران بەو زانیاریانەی کە بە شێوەی ئەلەکترۆنی پێشکەش دەکرێن؛ ڕۆڵ و کارکردی کتێبخانەکانی بەرەو ئاسۆیەکی نوێ بردوە کە ئەوەش درووست بوونی کتێبخانە دیجیتاڵیەکانە. مۆدێلی کتێبخانەی دیجیتاڵی حەننان نموونەیەکی بێ کەم­وکوڕی بۆ دیزاین کردنی کتێبخانەی دیجیتاڵی ئەم ناوەندانەیە. کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان خاوەنی چەندین توانایی گەشە پێدراو لەبواری بەڕێوەبەرایەتی زانیاریە دیجیتاڵیەکانە کە سەرنجی بەکارهێنەرانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە و هاوکات دەتوانێت پێداویستی زانیاری بە زۆر لایەن لە ئەندامەکان پێشکەش بکات. ئەم نەرمەئامێرە بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ناوەندێکی ڕاگەیاندنی زانیاری دیزاین کراوە تا لە کاری پاشکەوت کردن، ڕێکخستن و دەستپێڕاگەیشتنی لۆجیکیانە بە هەر چەشنە زانیارییەکی دیجیتاڵی، تەفسیر، بڵاوکردنەوە و گەرنتی کردنی پاراستن و ئاگاداری کردن لە کۆکراوەیەک لە چەندین سەرچاوەی دیجیتاڵ لە ماوەیەکی درێژخایەن بەکاربهێندرێت و دەتوانێت ئەو سەرچاوانەی کە دیجیتاڵی کراون بە خیراییەکی زۆر بخاتە بەر دەستی بەکارهێنەران. هەمیشە یەکێک لە دڵ مەشغووڵیەکانی سەرەکیی بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندنی زانیاری، خۆماڵی کردنی زانست و بەڕێوەبەرایەتی کارامەی زانستی یەک ڕێکخراوە بووە.

بۆ ئەم مەبەستە شارەزایانی کۆمپانیای پەیامی حەننان بە ئەزموونی چەندین ساڵ تێکۆشان لەبوارە جۆربەجۆرەکانی بەڕێوەبەرایەتی زانست و دیجیتاڵی کردنی سەرچاوەکان، سیستەمێکی کۆکراوە و کارامەیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی زانست بە ناوی کتێبخانەی دیجیتاڵی حەننان درووست کردوە تا بە یارمەتی ئەو سیستەمە بتوانن کتێبخانەی دیجیتاڵ درووست بکەن و کاری پاشکەوت کردن و دووبارە پەیدا کردنەوەی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان بەم سیستەمە بەڕێوە ببەن.

 


پێداچوونەوەی گشتی

کتێبخانە پەیامی حەننان بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆجیا و ستانداردە نوێکانی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری بە ڕوانگەیەکی user-friendly دیزاین کراوە و تەواوی پرۆسەکانی لەسەر بناغەی وێب ئەنجام دەدرێت. تایبەتمەندییەکانی کتێبخانەی دیجیتاڵی حەننان بریتین لە:

  • لەسەر بناغەی وێبە و هیچ سنوورێک بۆ ژمارەی بەکارهێنەرەکان بە شیوەی هاوکات نییە
  • لە هەموو براوزەرەکان پشتیوانی دەکات
  • User Interface چەند زمانە
  • داینامیک بوونی دیزاینی کاربەرگە و فیلدەکانی داخڵ کردنی زانیاریەکان
  • داینامیک بوونی شێوەی پێشکەش کردنی زانیاریەکان لە سەر بنەمای ستانداردی DC
  • پاشکەوت کردنی زانیاریەکان لە قاڵبی ستانداردی Dubline core
  • بەڕێوەبەرایەتی هاوکاتی سەرچاوە دیجیتاڵیەکانی چەند ناوەند یان چەند یەکە لە قاڵبی community، sub community و کۆکراوە جۆربەجۆرەکانی دیکە
  • بەڕێوەبەرایەتی و ڕاگرتنی چەند کۆپی لەهەر سەرچاوەیەک
  • دەرفەتی گرووپ بەندی پێکهاتەیی لە دیزاینی کتێبخانەی دیجیتاڵ(ڕیکخراوە، یەکە، ناوەند و کۆکراوەکان)
  • ئیمکانی گەڕان لە دە‌قی تەواوی سەرچاوەکان
  • گەڕان لەناو زانیاریی بیبلیۆگرافی و ناوەرۆکی سەرچاوەکان بە شێوەی یەکپارچە
  • بەڕێوەبەرایەتی هەر جۆرە شتێکی دیجیتاڵ(دەق، وێنە، فیلم و دەنگ)
  • پشتیوانی کردن لە فۆرمەتی جۆربەجۆری دیجیتاڵی (دەق، وێنە، فیلم و دەنگ)
  • پشتیوانی لە Mail Server
  • ئاسانکاری بۆ درووست کردنی کتێبخانەی دیجیتاڵ بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی زانیاری، کتێبخانەکان و ئەرشیفەکان

 


شێوەی پێشکەش کردن

کتێبخانەی دیجیتاڵی حەننان بە پاشکەوت کردنی زانیاریی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان کاری بەڕێوەبەرایەتی ئەو سەرچاوانە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی زانیاری ئەنجام دەدات و تەنانەت بە چەند قاڵبی ئامادەکراو  بە شێوازێکی داینامیک ئەم خزمەتگوزاریە پێشکەش دەکات:

  • درووستکەری کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان
  • کتێبخانەی دیجیتاڵیی پزیشکی حەننان
  • کتێبخانەی دیجیتاڵیی تەکنیکی-ئەندازیاری حەننان
  • کتێبخانەی دیجیتاڵیی زانستە بناغەییەکانی حەننان
  • کتێبخانەی دیجیتاڵیی کشتوکاڵ- ژینگەی حەننان
  • کتێبخانەی دیجیتاڵیی زانستە مرۆڤایەتیەکان- ئیسلامی حەننان
  • کتێبخانەی دیجیتاڵیی ستانداردەکانی حەننان

 یەکێک لە نموونەکانی پێشکەش کردنی کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان، نموونەی درووستکەری کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننانە. ئەم نموونە بۆ درووستکردنی ناوەندێکی راگەیاندنی زانیاری بە شێوەی دیجیتاڵ بۆ کتێبخانە و ئەرشیفی ڕێکخراوەکانی فێرکاری، زانکۆکان، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و ناوەندەکانی زانستی- توێژینەوە پێشبینی کراوە کە بە کڕینی ئەم نەرمەئامێرە بە ئاسانی ئیمکانی درووست کردنی کتێبخانەیەکی دیجیتاڵ بە شێوازی دڵخوازی خۆتان پێدەدرێت. ئەگەر لەوەپێش زانیاری و سەرچاوەی دیجیتاڵتان هەبووبێت زۆر بە ئاسانی دەتوانن ئەو زانیاریانە Convert بکەن و بیانبەنە ناو ئەو کتێبخانە تازەی کە سازتان کردوە.

 


گەڕان

سیستەمی دۆزینەوەی زانیارییەکان لە کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان بە جۆرێکە کە هاوکات ئیمکانی گەڕان لە ناوەرۆکی سەرچاوەکان و زانیاریە بیبلیۆگرافیەکان هەیە. لە متۆڕی بەهێزی گەڕان بەناوی Lucene لەم کتێبخانەدا کەڵک وەردەگیرێت کە ئیمکانیاتێکی زۆری هەیە و لێرەدا بە چەند نموونەیان ئاماژە دەکەین:

  • گەڕان لەسەر بنەمای دانە دانەی فیلدەکانی ناوەڕۆکی سەرچاوەکان و زانیاریەکانی بیبلیۆگرافی
  • پەیدا کردن و پیشاندانی هەر سەرچاوەیەکی دیجیتاڵی(فیلم، دەنگ، وێنە و دەق)
  • پەیدا کردن و پیشاندانی نەتیجەی گەڕان بە شێوەی Thumbnail
  • پەیدا کردن و پیشاندانی سەرچاوە جۆراوجۆرەکان(فیلم، دەنگ، وێنە و دەق)
  • گەڕان لەسەر بنەمای boolean operators (And,Or,Not)
  • گەڕان بەشێوەی پسپۆڕی “*” ، “~” ، “؟” و …
  • پشتیوانی کردن لە زمانە نێودەوڵەتییەکانی Unicode لە سیستەمی دۆزینەوەی سەرچاوەکان
  • پیشاندانی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان لەدوای پەیدا کردن
  • دیاریکردنی ئەو فیلدانەی کە گەڕان لەناویاندا ئەنجام ببێت
  • دەرفەتی گۆڕینی تەرتیبی مەدخەلەکانی گەڕان
  • دیاریکردنی ئەو فیلدانەی کە لە گەڕاندا زۆر بەکار دەبردرێن
  • دەرفەتی گەڕان لەناو چەند فیلددا لەیەک ڕێگاوە

 


ڕێکخستن

ڕێکخستن لە کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان پرۆسەیەکی زانستیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە ستانداردی DC ئەنجام دەدرێت. ئامادەکردنی کۆکراوەیەک و دیاری کردنی ئەو فیلدانەی کە بۆ پاشکەوت کردنی هەر سەرچاوەیەکی زانیاری پێویستن، ئەنجام دەدرێت. قاڵبی بەرگریمانەی مێتاداتا لەم نەرمەئامێرەدا Dublin Core ە. دەکرێت کە فیلدەکانی ناو ئەم قاڵبە بگۆڕدرێن یان فیلدێکی تازەی پێ زیاد بکرێت تا بەپێی پێداویستیەکانی خۆمان، خۆماڵیی بکەین.

بە چەشنێکە کە دەستپێڕاگەیشتنی درووست و ئاسان بە سەرچاوەکان مەیسەر دەکات. بە گشتی تەواوی ئەو پڕۆسانەی کە بۆ ئامادەکردن و ئاگاداری کردنی کۆکراوەیەک ئەنجام دەدرێت، وەکوو دیاری کردنی سەردێڕ، نووسینی بیبلیۆگرافی، دیاری کردنی بابەت یان سەردێڕە زۆرکراوەکان بۆ هەر سەرچاوەیەک، لە ڕێکخستنی کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان هەن.

جێی باسە کە ڕێکخستن لەناو کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان لە چوارچێوەی ستاندارد، لەسەر ئەساسی شێوازێکی تایبەت ئەنجام دەبێت و داڕشتنی بەکارهێنەرەکان(client) بۆ بەرنامەکە لەسەر بنەمای ڕێسای کار و ستانداردێکی  نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت. لەم بەشەدا کاربەرگەکان (ئەو بەرگانەی کە زانیاریەکانی تێدا داخڵ دەکرێت) بە پێی ستانداردی DC دادەڕێژرێن. هەروەها دەرفەتی لابردن و پێداچوونەوە و پەیوەست کردنی فایلی دیجیتاڵیش هەیە. لە تایبەتمەندییەکانی ئەم باشە دەکرێت بەمانەی بنەوە ئاماژە بکرێت:

  • درووست کردنی چوارچێوەیەکی داینامیک بە مەبەستی داخڵ کردن، هەڵەگرتن و یان لابردنی زانیاریە بیبلیۆگرافیەکان
  • پاشکەوت کردنی بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکان لەسەر بنەمای ستانداردی DC
  • دیاری کردنی گرووپ، یەکە، یەکەی لاوەکی و کۆکراوەکان بە ستانداردی کتێبخانەی دیجیتاڵ
  • توانایی دابەشکردنی کۆی سەرچاوەکان بەسەر گرووپە جۆربەجۆرەکان
  • بەڕێوەبەرایەتی شێوە جۆربەجۆرەکانی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان
  • ئاڵوگۆڕکردن زانیاریەکان و وەرگرتنی input- ی ستاندارد بۆ زانیاریی بیبلیۆگرافی لە ناوەندە جۆربەجۆرەکان لەسەر بنەمای دوو ستانداردیMODS و Dubline Core
  • پشتیوانی کردن لە کۆی ستانداردەکانی وەکووISO2709 و XML
  • ڕاگواستن و ئامادەکردنی output- ی ستاندارد بە ناوەندە جۆربەجۆرەکان لەسەر بنەمای ستانداردی MODS و Dublin Core
  • ڕێکخستنی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان لەسەر بنەمای ئاستی دەستپێڕاگەیشتن
  • دەرفەتی لابردنی ئەو سەرچاوە دیجیتاڵیانەی کە بە ڕێکۆرد یان بەڵگەیەکەوە پەیوەست کراون
  • ئیمکانی پێداچوونەوە بەسەر زانیاریی سەرچاوە دیجیتاڵیەکانی هەر ڕێکۆرد یان بەڵگەیەک
  • ئاگاداری کردن و بەڕێوەبەرایەتی نووسینە جیاوازەکانی سەرچاوەیەکی دیجیتاڵ
  • ئیمکانی گەورەکردنەوەی( Resolution ) دەقەکان بۆ باشتر بینینی ناوەڕۆکی سەرچاوەکان
  • ئیمکانی درووستکردنی فایلی pdf یان فایلی پەیوەست کراو بۆ پیشاندان لە Tablet و mobile بە ستانداردەکانی MAC، Android، Windows

 


بەڕێوەبەرایەتی بەکارهێنەران

پڕۆسەی ناسینەوەی بەکارهێنەر لەم بەرنامەدا بە داڕشتن و دیاریکردنی ئاستی دەستپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەکان دەست پێدەکرێت و لە ئیمکانیاتی ئەم سابسیستەمی بەڕێوەبەرایەتیە دەتوانین ئاماژە بکەین بە:

  • سنووردارکردنی کارەکانی بەکارهێنەران بە پێی ئاستی دەستپێڕاگەیشتنیان بە سەرچاوەکان
  • داڕشتنی client لەسەر ئەساسی گرووپ، یەکە، کۆکراوە
  • پێداچونەوە و لابردنی ئاستی دەستپێڕاگەیشتنی بەکارهێنەران
  • بەڕێوەبەرایەتی ئاستی دەستپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەکان
  • بەڕێوەبەرایەتی ئاستی دەستپێڕاگەیشتن بە ناوەڕۆکەکان

 


تایبەتمەندیە تەکنیکیەکان

  • پێشکەش کردنی تەواوەتی ئیمکانیاتەکان لەسەر بنەمای وێب
  • توێژینەوە و دیزاین لەسەر بنەمای مێتۆدۆلۆژیەکانی ئەندازیاری نەرمە ئامێر(RUP)
  • دابەزاندن لەسەر بنەمای j2EE
  • درووستکراو لەسەر بنەمای داتابەیسی SQL-Server بۆ پاشکەوت کردنی بەشێکی زۆر لە زانیاریە بیبلیۆگرافیەکان و سەرچاوە دیجیتاڵیەکان
  • ئاستی ئەوەی کە بەکارهێنەر نەرمەئامێرەکە بە دڵخوازی خۆی ڕێکوپێک بکات باڵایە
  • پێشکەش کردنی مۆدێلی جۆراوجۆر لە UI بە شێوەیەک کە شیاوی ڕواڵەتی سایتی ڕێکخراوەکە بێت
  • هەبوونی دەرفەت بۆ دابەشکردنی سێرڤەرە زانیاریەکان
  • هەناردنی Email بۆ بەدواداچوون
  • دابەزاندن لەسەر بنەمای زمانی بەرنامەنووسیی Java
  • دیاری کردنی ئاستی دەستپێڕاگەیشتن لەسەر بنەمای ڕۆڵ و دەوری تاک(Role Based)
  • دیاریکردنی ئاستی دەستپێڕاگەیشتن بە خودی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان بۆ بەکارهێنەران
  • پشتیوانی کردن لە ستانداردی Unicode
  • پێشکەش کردنی نەرمەئامێرێک کە بەتەواوی لەسەر بنەمای وێبە
  • درووست کردنی دەرفەتی گەڕان لەناو دەقی سەرچاوەکان بە کەڵک وەرگرتن لە سێرچ ئێنجینی پێشکەوتووی Lucene
  • دەرفەتی درووستکردنی فیلدی نوێ لەناو کاربەرگە (فۆڕمی پڕکردنەوەی زانیاریەکان) لەسەر بنەمای ستانداردی Dubline Core
  • دەرفەتی پاشکەوت کردن و پێشکەش کردنی داتاکان بە فۆرمەتی MODS و DC
  • خاوەنی شێوازی داڕشتنی Multi-Tier
  • توانایی بەڕێوەچوون لەسەر تەواوی بڕاوزەرەکان
  • خێرایی باڵا لە دەستپێڕاگەیشتن بە ناوەڕۆکی زانیاریەکان
  • بەڕێوەبەرایەتیی کۆجێی چەند یەکە و کۆکراوە بە شێوەی هاوکات
  • پشتیوانی لە پلانی مێتاداتایی بۆ وەسف کردنی شتێک(MODS وەکوو پلانی زمانی نیشانەدانەریی پەرەسێنەر) ، (XML کە بریتیە لە بەشێک لە فیلدەکانی MARC21 و گونجاو لەگەڵ MARCXML کە بە تایبەتی لە کاری دەرهێنانی ناونیشانی سەرچاوە ئەلەکترۆنیەکان پشتیوانی دەکات. )
  • پشتیوانی لە پلانی مێتاداتایی بەشی سەرەکیی دووبلین (DCMI) کە بناغەی سەرەکی بۆ وەسفکردنی سەرچاوە زانیاریەکانی ئەم نەرمەئامێرەیە. پلانێکی نێودەوڵەتی و نێوان ڕشتەیی­یە کە کۆمەڵێک فاکتەری ئاسان و کارامەی بۆ وەسف کردنی بەشێکی زۆر لە سەرچاوە زانیاریەکان و سەرچاوە دیجیتاڵیەکان پێشکەش دەکات.

چۆنیەتی و کارامەیی نەرمەئامێر

کتێبخانەی پەیامی حەننان لە بابەت بژاردەکانی چۆنیەتی وەکوو ئاستی هەڵەکردن، کارامەیی و توانایی کەڵک وەرگرتن، لە ئاستێکی شیاوی سەرنجدایە، بە چەشنێ کە بەشێکی بەربڵاو لەو داتایانەی کە لەناو ئەم سیستەمە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی زۆرە لەجەریاندان و لە کارامەیی و ڕاپەڕاندنی کارەکان و کەڵک وەرگرتنی هاوکات بۆ چەند کەس هیچ کێشەیەک ساز ناکات. ئەم نەرمەئامێرە بە پشت بەستن بە ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی داتاکان، بەستێنێکی پارێزراوی بۆ پاشکەوت کردنی  زانیاریەکانی مێتاداتا و ناوەڕۆکی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان ئامادە کردوە.

لە ڕووی ئەوەی کە ئەم نەرمەئامێرە لەسەر بنەمای وێب داڕێژراوە، ئاسانکاری بۆ کەڵک وەرگرتن، تێیدا پێشبینی کراوە و  ئاستی دڵخوازیی بەکارهێنەر بە چەشنێکە کە دەرفەتی پەیوەندی گرتن و هۆگر بوون لەگەڵ ئەم نەرمەئامێرە زۆر ئاسانکراوەتەوە.

پشتیوانی لەم نەرمەئامێرە کە شەرتی مانەوە و بەردەوامی ئەم سیستەمەیە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامراز و ڕاوێژی تەکنیکی ئەنجام دەدرێت کە سیستەمێکی 24*7 لە ناو تۆڕی جیهانی وێب بەردەوام سەرچاوە دیجیتاڵیەکانتان لەم بەستێنەدا بڵاو دەکاتەوە.

 


سازگاری و پێکەوەگونجان لەگەڵ ستانداردەکان

کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان لەگەڵ زۆربەی پڕۆتۆکۆلە ستانداردەکان بە مەبەستی دەستپێڕاگەیشتن، پاشکەوت کردن و دووبارە دۆزینەوەی زانیاریەکان گونجاوە. ئەو ستانداردانەی کە کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان پشتیوانیان لێدەکات بریتین لە:

  • DCMI
  • MODS
  • OAI-PMH
  • SWORD
  • Web DAV
  • Open Search
  • Open URL
  • RSS
  • ATOM

کتێبخانەی دیجیتاڵی حەننان؛ دەرگای چوونەژوورەوە و دەست پێڕاگەیشتن بە زیاتر لە 3000 کتێبخانەی دیجیتاڵیی دنیا

کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان بە کەڵک وەرگرتن لە ستانداردەکانی بواری بەڕێوەبەرایەتی زانیاریەکان، دەرفەت بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ زیاتر لە 3000 کتێبخانەی دیجیتاڵیی گرنگ و بڕواپێکراوی دنیا لە ڕێگای ئینتەرنەتەوە ئامادە دەکات. ئەو ناوەندانەی کە لە کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان کەڵک وەردەگرن دەتوانن لە زیاتر لە هەزار کتێبخانەی دیکە، داتابەیسی ئەو کتێبخانانەی کە هاوبابەتن هەڵبژێرن و بە داتابەیسەکەی خۆیانی زیاد بکەن. بەم شێوەیە لەگەڵ چوونەژوورەوە بۆ ناو کتێبخانەی دیجیتالیی حەننان، دەرگای پەیوەندی گرتن بە هەزاران کتێبخانەی دیجیتاڵیی دنیا بەرەوڕووی لێکۆڵەران دەکرێتەوە کە زۆربەی ئەم ناوەندانە دەرفەتی دەستپێڕاگەیشتنی ئازاد بە ناوەڕۆکی سەرچاوەکان ئامادە دەکەن. ئەم دەرفەتە بەو مانایە کە دەیان هەزار سەرچاوەی دیجیتاڵ و دوایین دەستکەوتە زانستیەکان بە شێوەی بە دیجیتاڵیکراوی لە کاتێکی زۆر کەمدا لەبەر دەستی لێکۆڵەر و خوێندکار دادەنرێت و دەتوانن لەناو دنیای دیجیتاڵیی زانست و تەکنەلۆجی بگەڕێن و ئەو سەرچاوە زانستیانەی کە دەیانهەوێت بخوێننەوە. ستانداردێک کە بۆ ئەم پڕۆتۆکۆلی پەیوەندیە کەڵکی لێوەردەگیرێت OAI-PMH -ە کە بە ئامادەکاری لەم سیستەمەدا، ئەم کارە بە شێوەی لەسەر هێڵ ئەنجام دەدرێت.


 کتێبخانەیدیجیتاڵی حەننان لە تێڕوانینێکدا

Java

زمانی نووسینی بەرنامە

PostgreSQL (free license)

داتابەیس

Java 7, iis, .NET framework 4.5, Visual Studio 2012, Apache Tomcat 8

نەرمەئامێرە لاوەکیەکان

Pdf, Epub, mp3, mp4, All type of Text, Visual & Audiovisual

پشتیوانیی لە سەرچاوە دیجیتاڵیەکان

Viewer Embeded (for textual material)

Player Embede (for audiovisual material)

پیشاندانی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان

8 Gb Ram or up, 500 Gb HDD or up (Depending on Digital material capacity)

ڕەقەئامێری پێویست

Mets, MODS, ATOM, openURL, SRB, DOI, RDF, OAI-PMH, DCMI, REST-API

پشتیوانی لە ستاندارد و پڕۆتۆکۆلەکان

Responsive Page

پشتیوانی

 لە ‌قاڵبی مۆباییل و تابلێت

Solr, Lucene

متۆڕی گەڕان

Automatic Index

نوانەکردنی زانیاری و ناوەڕۆکەکان

Multi lingual

پشتیوانی کردن لە چەند ڕێنووس و زمان

Google Scholar, Direct Link to Harvested Collection

ئامرازی وێبۆمێتریکس

Embargo

بەڕێوەبەرایەتی ئاستی دەستپێڕاگەیشتن

Unlimited

ژمارە و جۆری سەرچاوەکان

Unlimited

گرووپ بەندیی سەرچاوەکان

Digital Library workflow management, Deposit resource

ڕەوت و

جەریانی ئەنجامی کار

Mail server, RSS, Order resource, Online payment

هەڵسوکەوت

 لەگەڵ بەکارهێنەر

IP Based, LDAP, Username and Password, Combine Condition

هەڵسەنگاندنی متمانە

Simple Search, Advance Search, Browse Search, Discovery Tools, Customize Search

گەڕان

Percentage View, Tagging, Comment

بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە دیجیتاڵییەکان

Facebook, twitter, google+, LinkedIn, email

پەیوەندی لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

Windows Server 2008 or up, Linux

سیستەمی وەگەڕخەری(OS)

...IE, Firefox, Chrome, Opera and etc

پشتیوانی کردن

 لە بڕاوزەرەکان

DOI Cross ref, MARC, ISO2709, DOI PubMed, DOI Cross Ref XML, PubMed XML, Bibtex, ris, Endnote, CiNii, arXiv

Input- ی ستاندارد

/ دەرخستنی مێتاداتا

7*24, Online Support

پشتیوانی

Online Help

ڕێنوێنی

 

 


بەشێک لە بەکارهێنەرانی کتێبخانەی دیجیتاڵیی حەننان