ما را دنبال کنید:

پرینتەری بارکۆد و نیشانەی قەراخی کتێب

پرینتەری بارکۆد و نیشانەی قەراخی کتێب

پرینتەری BIXOLON SLP-T403 بەتایبەتی بۆ  کاری پرینتی  بارکۆد و ئەتیکێتی قەراخی کتێب و گیرفانی کارتی کتێب درووست کراوە کە بە دوو شێوەی گەرمایی و بە ڕیبۆن پرینت دەکات.

لە تایبەتمەندیەکانی ئەم پرینتەرە بەکارهێنانی ڕیبۆنی 300 مەتری، ڕۆلی گەورەی بەرچەسپ و هێدێک بە کوالیتی 300 dpi ە. هەروەها کە ئەزانن تا ماوەیەک لەمەوبەر ئەم کارانە بە پرینتەری لەیزەری دەکران کە زەرەرێکی زۆری بەم پرینتەرانە دەگەیاند و ئەو بارکۆدانەی کە بەو شێوە پرینت دەکران دوای ماوەیەک لەخوێندنەوەیاندا کێشە پێشدەهات. کار کردن بەم پرینتەرە زۆر ئاسانە و نرخی کاڵای مەسرەفیی ئەم ئامێرە هەرزانە(نرخی بەرچەسپ و ڕیبۆنی ئەم ئامێرە نوێیە لەچاو بەرچەسپە قەدیمییەکان و کارتریجی پرینتەرە لەیزەرییەکان هەرزانترن).