ما را دنبال کنید:

پۆرتاڵی کتێبخانەیی پەیامی حەننان

پۆرتاڵی کتێبخانەیی پەیامی حەننان

لە بارودۆخێکدا کە بەرهەمهێنانی زانیاریەکان کۆنتڕۆڵ ناکرێن، تەنیا ڕێگای دەستپێڕاگەیشتن بەو زانیاریانەی کە پێویستن، کۆنتڕۆڵ کردنیانە. ڕێکخستنی زانیاریەکان یەکێکە لەو ڕێگایانە. لەناو کتێبخانەکان بە ڕێکخستنی سەرچاوە چاپکراوەکان، ڕێنمایەک درووست دەبێت کە لەو ڕێگاوە دەتواندرێت بە ئاسانی عینوانێکی تایبەت لەناو یەک ملوێن کتێبدا پەیدا بکرێت. لەناو ئوقیانووسی زانیاریەکانی ئینتەرنێت، ئەم کارە هەستیارییەکی زۆرتری هەیە. بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ڕێگای نیشانە کردن و ڕێکخستنی ئەو سایتانەی کە پێیان خۆشە، تا ئاستێک دەتوانن سایتەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن. بەڵام ئەم کارە بە تەنیا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بەشی زۆری زانیاریەکانی ناو ئینتەرنێت بەس نیە.

ئەم کێشەیە بە دیزاین و درووست کردنی دەرگای زانیاریەکان بە کۆمەکی کتێبداران تا ڕادەیەکی زۆر چارەسەر کراوە. کتێبدارەکان بە ناسینی پێداویستی زانیاریی کۆی بەکارهێنەران، سەرچاوەکانی ناو ئینتەرنێتیان لەسەر بنەمای ئەو پێوەرانەی کە هەن، بەراورد دەکەن و هەڵدەبژێرن و ڕێکدەخەن، بە چەشنێک کە لە مەودایەکی کاتی زۆر کەمدا هۆگرانی ئەو زانیاریانە دەتوانن پێیان بگەن. بە مەبەستی زیاد کردنی پاڵنەر بۆ بەکارهێنەران، لە بنەما و تیۆریەکانی دەروون ناسی و جوانی ناسی کەڵک وەرگیراوە. دیزاین کردنی متۆڕێکی گەڕان بۆ ئەم سایتە، بوەتە هۆی ئەوە کە بە کەمترین زانیاری، ئەوەی کە پێویستە بە دەست بێت.

 


تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی پۆڕتاڵی کتێبخانەیی پەیامی حەننان:

سازگاری، یەکگرتویی، توانایی گەشەکردن لە تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی ئەم پۆڕتاڵەن. ئەم چوار تایبەتمەندیە، ئەم پۆڕتاڵە لە سیستەمە زانیاریەکانی دیکە جیاواز دەکات و لەگەڵ ئەوەی کە ئەم تایبەتمەندیانە دڵخوازی هەموو سیستەمێکی زانیارین بەڵام بەشێکن لە پێداویستیەکانی سیستەمی کتێبخانەیی دیجیتاڵ. بە واتایەکی دیکە هەر کات ئەم تایبەتمەندیانە لە سیستەمی کتێبخانەدا درووست ببن، دەتوانین بڵێین کە یەک کتێبخانەی دیجیتاڵی ستانداردمان هەیە. ئەم کارە جێبەجێ نابێت مەگەر بە جێبەجێ کردنی ستانداردەکانی بواری کتێبخانەی دیجیتاڵی.


 سازگاری و توانایی گەشەکردن و هەڵسوکەوتی نێوان سیستەمەکان لە پۆڕتاڵی کتێبخانەیی پەیامی حەننان:

یەکێک لە پێداویستیەکانی سیستەم ئەوەیە کە بتواندرێت گۆڕانکاری لە بەشە جۆربەجۆرەکانی بە کەمترن نرخ و لە کورت­ترین کاتدا ئەنجام بدرێت یان تایبەتمەندیەک بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی سیستەم یان بە خزمەتگوزاریەکان و پڕۆسەکانی زیاد بکرێت. درووست کردن و پەرەپێدان بە پۆڕتاڵی کتێبخانە دیجیتاڵیەکان هەنگاوێکی هوشیارانەیە بەرەو کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای نوێی زانیاری. بە واتایەکی دیکە، پۆڕتاڵەکانی کتێبخانەی دیجیتاڵی، سیستەمانێکی زانیارین کە لە تەکنەلۆجیاکانی زانیاری زیاترین کەڵک وەردەگرن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندیەکان، زۆر بەرەو گەشە دەڕوات.  بەم مەبەستە، سیستەمی کتێبخانە دەبێت بۆ هەر چەشنە گۆڕانکاریەک و بە ئەمڕۆیی بوون لەڕووی بەڕێوەبەرایەتی، بنەمایی و تەکنیکی ئامادە بێت. لە لایەکی دیکەوە پێداویستیەکانی بەکارهێنەران دایمە لە حاڵی گۆڕاندایە. دەوروبەر و میدیا تازەکان، چاوەڕوانیەکانی بەکارهێنەرانیان بەرز کردوەتەوە. لەناو ئەو سیستەمە زانیاریانەی کە لەم دۆخە تازەدا درووست دەکرێن، دەبێت دەرفەتێک  بۆ سەرنج ڕاکێشانی بەکارهێنەران لە هەر ئاست و بە هەر چاوەڕوانیەکەوە درووست بکرێت. بۆیە دەبێت لە کاتی دیزاین کردنی سیستەم دەرفەتی پەرەپێدان لەهەموو لایەکەوە ئامادە بکرێت.

 


هەڵسوکەوتی نێوان سیستەمەکان به عینوانی پێداویستیەک لە پۆڕتاڵی کتێبخانەیی پەیامی حەننان:

پۆڕتاڵی کتێبخانەیی پەیامی حەننان بە هۆکاری جۆراوجۆر، دەبێت ئیمکانی پێوەندی گرتن بە سیستەمە زانیاریە جیاوازەکانی هەبێت. هاوبەشیی سەرچاوەکان، ئاڵوگۆڕکردنی مێتاداتا، گەڕانی یەکپارچە، ئامادە کردنی سەرچاوەکان و... لە گرنگترینی ئەم هۆکارانەن.

 


 یەکگرتوویی لەناو پۆڕتاڵی کتێبخانەی پەیامی حەننان:

یەکدەست بوون لە پڕۆسەکانی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری(وەسف کردنی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان، بەرز کردنەوەی ئاستی بێ کەموکوڕی بوون لە سیستەمی دۆزینەوەی زانیاریەکان و ... ) کاریگەری زۆر دەکاتە سەر سازگاری و توانایی سیستەم بۆ گەشە ساندن. بە واتایەکی دیکە هەرچی یەکگرتوویی سیستەم زۆرتر بێت، بارودۆخ بۆ ئەو دوو تایبەتمەندیەی دوایی مەیسەر دەبێت. سیستەمی پێشنیارکراوی پۆڕتاڵی کتێبخانەیی پەیامی حەننان، تەواوی ئەو تایبەتمەندیانەی لەبەرچاو گرتوە و تەواوی ستانداردەکان، پڕۆسەکان، خزمەتگوزاریەکان و مۆدێلەکانی بەڕێوەبەرایەتی کە باسیان لێکراوە جێبەجێ دەکات. ستانداردەکانی مێتاداتا، زمانی نیشانەدانەری بنەڕەتی(XML)، پڕۆتۆکۆڵی Z39.50 و  ئەو خزمەتگوزاریە زانیاریانەی کە گرنگییان پێدەدرێت، هەمووی ئەمانە سازگاری سیستەم گرەنتی دەکەن. بەکارهێنانی ئامرازەکانی کۆنتڕۆڵی وشەکان(ئایدیۆمنامەکان، بە بەڵگەکراوی ناوی تاکەکان و ڕێکخراوەکان و ...)، XML و دیزاینی خۆماڵیی پێویست، شێوەی بەکارهێنانیان و ... دەبنە هۆی یەکگرتوویی لە سیستەمدا. مۆدێلی دیزاین کردنی داتابەیسەکان، پەیوەندیی نێوان ئەو بەشانەی کە سیستەم درووست دەکەن، ڕوانگە و ڕەوتی بەڕێوەبەرایەتی زانیاریەکان لە کتێبخانەدا، زمانی نیشانەدانەریی پەرەسێنەر ، پڕۆتۆکۆڵی Z39.50 و ... دەبنە هۆی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی ناوخۆ و دەرەوەی سیستەم.


ڕۆڵی کتێبدار لە گەشەی پۆڕتاڵی کتێبخانەیی پەیامی حەننان:

لە سەرەتایەکی مێژووییدا لە زانیاریە دیجیتاڵیەکان، تەکنەلۆجیای ئەلەکترۆنی، گەشەی تۆڕی جیهانی وێب و خۆشەویست بوونی و گەشەی سەرسووڕهێنەر لە درووست کردنی سی دی؛ کتێبخانە دیجیتاڵیەکان ساز کران و بەشێکی زۆر گەورە لە زانیاریە موڵتی میدیاییەکان  وەکوو فیلمەکان، وێنەکان و وێنەی دەنگدار، لێدوانەکان و دەق و Hypertext پێشکەش کران.

بوونی ئەم ڕادەیە لە سی دی و سەرچاوە دیجیتاڵیەکانی دیکە کە لە حاڵی تەقینەوە و گەشەکردندان و دەستپێڕاگەیشتن بەم بابەتانە لە درێژایی ڕۆژدا   زۆر بە ئاسانی مەیسەرە، دەورێکی زۆر گرینگیان لە درووست کردنی بنەمای پۆڕتاڵی کتێبخانەی دیجیتاڵ و موڵتی میدیا و زیرەکیی دەستکرد بینیوە. موڵتی میدیا بوون دەخوازێت کە پۆڕتاڵەکان و کتێبدارانی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان بتوانن زانیاری گونجاو و کارامە و کاریگەر بدۆزنەوە و بە چەند چەشنی جۆربەجۆر بڵاوی بکەنەوە و قاڵبەکانی سیستەمی زانیاریی دیجیتاڵی پەرەپێبدەن. گەشەی پۆڕتاڵی کتێبخانە دەبێتە هۆی زیاد بوونی ململانێکان و دەرفەتەکان بۆ کتێبداری دیجیتاڵ.

کتێبدارانی سەرچاوە دیجیتاڵیەکان دەتوانن بە درووستی پۆڕتاڵەکانی کتێبخانەی پەیامی حەننان سازبکەن کە بایەخ بدات بە بەکارهێنەران و بۆ ئەوان سوودمەند بێت. کتێبداری دیجیتاڵ بە عینوانی پسپۆڕێک لە بواری ڕاگەیاندنی زانیاری دەتوانێت کاری بەڕێوەبەرایەتی بکات و  پۆڕتاڵی کتێبخانەی پەیامی حەننان ڕێکبخات. ئامانج و مەبەستی کۆتایی لە درووست کردنی یەک کتێبخانەی دیجیتاڵ بریتین لە: ئاسانکاری بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاریەکان و داخوازیە گرینگەکانی بەکارهێنەران لە هەموو کاتێکدا و هەروەها ئاسانکاری بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلەکترۆنی.

کتێبداری دیجیتاڵ دەورێکی گرینگ و داینامیکی هەیە لە ئاسان کردنەوەی دەستپێڕاگەیشتن بەو سەرچاوە دیجیتاڵیانەی کە لەسەر بنەمای کۆمپیتەرن کە بریتین لە پوختەکان، نوانەکان، داتابەیسی زانیاریە تەواو دەقەکان و نەوارە کاسێت و ڤیدیۆ بە شێوە جۆربەجۆرەکانی دیجیتاڵی. بۆ پەیدا کردنی زانیاری درووست لە کاتی درووستدا، لێکۆڵینەوە، ڕاهێنان و فێربوون، گەشە و بڵاو کردنەوەی بەرهەم بۆ کەڵک وەرگرتن لە قاڵبە جۆربەجۆرەکان، هەمووی ئەمانە بەشێکن لە پێداویستیە سەرەکیەکانی کتێبخانەی دیجیتاڵ.