ما را دنبال کنید:

نەرمەئامێری بەڕێوەبەرایەتیی زیرەکی کتێبخانە؛ ئاریان

نەرمەئامێری بەڕێوەبەرایەتیی زیرەکی کتێبخانە؛ ئاریان

ئاریان (نەرمەئامێری زیرەکی کتێبخانە) لە تەکنەلۆجیای ڕۆژی دنیا لە بواری نەرمەئامێردا کەڵک وەردەگرێت و لە تەواوی ستانداردەکانی بواری بەڕێوەبەرایەتیی زانیارییەکان پشتیوانی دەکات. ئەم نەرمەئامێرە لەسەر بنەمای ستانداردەکانی کتێبداری و ویست و داواکاریی کتێبخانەکانی ئێران داڕێژراوە و جێبەجێ کراوە. ئاریان بە تەواوی لەسەر بنەمای وێب کار دەکات و داتابەیسەکەی لە جۆری MS-SQL Server ە کە لە تەکنەلۆجیاکانی C#.NET، XML و MVC 5.0 کەڵک وەردەگرێت. سێرڤێری ئاریان لە جۆری Windows Server 2008 R2 ە.

ساب­سیستەمەکانی ئاریان

  • پۆرتاڵی کتێبخانەیی Library Portal
  • ڕێکخستن Cataloging
  • گەڕان و وەدەست­هێنانەوەی زانیارییەکانSearch
  • مێزی ئەمانەت Circulation
  • نووسینی لیستی سەرچاوەکان Inventory
  • بەدیجیتاڵی کردنی سەرچاوەکان Digitization
  • بەڕێوەبەرایەتیی داتابەیسی زانیارییەکان (Administration ( Library Management
  • گۆڤارە ئەلەکترۆنییەکان Article and eJournal Management
  • زنجیرە بڵاوکراوە و سەرچاوەکان Serials Administration
  • ناسینەوە لە ڕێگای شەپۆلی ڕادوێیی RFID
  • ڕاپۆرتەکان و ئامار Reports & Statistics

 

ئاریان لە یەک نگادا

  • ئەنجامدانی کاروباری تەواوی ساب­سیستەمەکانی بەرنامە(ئەمانەت، داخڵ کردنی زانیاریی سەرچاوەکان لەناو نەرمەئامێرەکەدا، نووسینی لیستی سەرچاوەکان و ... ) لەسەر بنەمای وێب
  • پشتیوانی کردن لە هەموو چەشنە بەڵگەیەک (نەخشە، ڕاپۆرتە دەوڵەتییەکان، بەڵگەنامەکان و ...) لەگەڵ دەرفەتی زیاد کردنی فیلدی نوێی پێوەندیدار لەگەڵ هەمان سەرچاوە
  • پشتیوانی کردن لە فۆڕمەتی مارکی ئێران لە درووستکردنی داتابەیسەکان و گوازتنەوەی زانیارییەکان
  • کۆنتڕۆڵکردنی شوناسە بە بەڵگەکراوەکان لە کاتی داخڵکردنیان بە بەرنامە
  • دەرفەتی درووستکردنی داتابەیسەکانی وەک داتابەیسی شوناسە بە بەڵگەکراوەکان هاوکات لەگەڵ دەرفەتی هەڵەگیری سەرتاسەری لەناو ئەو فیڵدەی کە پشتی پێبەستراوە
  • داڕشتن و پێشکەشکردنی قاڵبی تاکە کتێبخانەیی بۆ چەند شوێن لەگەڵ دیزاینی وێب­سایتێک، کە دەرفەتی خزمەتگوزاری بە چەند کتێبخانەی گرێ­دراو بە یەک درووستدەکات، بێ هیچ پێویستییەک بە دانانی نەرمەئامێر و ڕەقەئامێری کۆمپیتەری زیادە.
  • داڕشتن و پێشکەشکردنی قاڵبی چەند پۆرتاڵی(Multi Portal) بۆ چەند کتێبخانەی گرێ­دراو بە یەک بە چەشنێک کە کۆی بەڵگەکانی ئەو بنکانە لەسەر بنەمای سابسیستەمە نەگۆڕەکانی بەرنامە، هاوکات لە چەند سایتی جیاوازەوە وەدەست بخرێن.
  • داڕشتن و پێشکەشکردنی قاڵبی چەند کتێبخانەیی (Multi Library) بۆ چەند کتێبخانەی گرێ­دراو بە یەک بە چەشنێک کە بنەڕەت و زانیاریی بەڵگەکانی هەر یەک لە بنکەکان بە شێوەی جیاواز پێناسە بکرێت و سایت و پۆرتاڵەکانی هەریەک لەو بنکانە بە جیا دیزاین بکرێن.
  • پێشکەشکردنی سایتی جۆراوجۆر بە زمانی دڵخواز
  • بەڕێوەبەرایەتیی هەموو چەشنە بانکێکی زانیاری و گۆڤارە ئەلەکترۆنییەکان
  • گەڕان بۆ بەڵگەکان بە شێوەی درەختی لە سێ فیلدی ناو، نووسەر و بابەت لەسەر بنەمای ئەلف و بێی سەرەتای ئەم فیلدانە
  • گەڕان لە دەقی سەرچاوە فارسی و لاتینە بە دیجیتاڵی کراوەکان
  • پێناسکردنی ئاستی دەست­پێڕاگەیشتن بە سەرچاوە دیجیتاڵییەکان بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتیی مەعنەویی سەرچاوەکان
  • بەڕێوەبەرایەتیی پێشکەوتوو بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی چاولێکردن و دابەزاندن و دانانی نرخ بۆ هەر لاپەڕەیەک لە سەرچاوە بە دیجیتاڵی کراوەکان بە پێی تاک یان گرووپێکی تایبەت
  • جێبەجێ کردن و ئەنجامدانی کاروباری نووسینی لیستی سەرچاوەکان و دەرهێنانی ئاماری سەرچاوەکان لە ڕێگای خوێندنەوەی نیشانەی ڕووی سەرچاوەکان کاتێک کە لەناو ڕەفەکاندان بە بێ ڕاگرتنی پڕۆسەی ئەمانەت­دان و داخڵ­کردنی زانیاریی سەرچاوەکان لەناو بەرنامەکەدا (بەتایبەت لەو کتێبخانانەی کە سەرچاوەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەبەردەستی بەکارهێنەراندایە)
  • دەرهێنانی ڕاپۆڕتی بەسوود پاش تەواو بوونی نووسینی لیستی سەرچاوەکان، بۆ نموونە لیستی ئەو سەرچاوانەی کە لەسەر جێگای خۆیان نەبوون، لیستی ئەو سەرچاوانەی کە هێشتا زانیارییەکانیان داخڵ بە بەرنامە نەکراون، یان ئەو سەرچاوانەی کە ون بوون و ئێستا دۆزراونەوە و ...
  • پشتیوانی لە سیستەمەکانی ڕیزبەندیی سەرچاوەکان لەناو کتێبخانە
  • ڕێکوپێک کردنی سەرچاوەکان لەسەر بنەما و ئەساسی ڕیزبەندییەکان و لابردن و جێبەجێ کردنی گرفتی هێندێک لە پیتەکان وەک فا، تج و ... لەناو سیستەمی ڕیزبەندیی دیۆیی کە لەوەپێش ئەبوە هۆی ئاڵۆزی لە ڕیزکردنی سەرچاوەکان
  • بینینی لیستی چالاکیی بەکارهێنەران لە کاتی کارکردن بە سیستەم و یان پێشینەی هاتنە ژوورەوە و چوونە دەرەوەیان لە سیستەم و هەمووی ئەو کارانەی کە کردوویانە
  • درووستکردنی ڕاپۆرتی داینامیک سەرەڕای ئەو شێوە ڕاپۆرتانەی کە بە ئامادەیی لەناو بەرنامەکەدا هەن
  • پڕکردنەوەی زانیارییەکان لەناو فۆڕمی ئەلەکترۆنی داواکاریی بۆ بە ئەندام بوون لە کتێبخانە بێ هێچ پێویستییەک بە ئامادەبوون لەناو کتێبخانە
  • پێوەندیی نێوان بەکارهێنەر و کتێبدار لە ڕێگای پرسیار و وڵام و ناردنی ئیمێڵ
  • ناردنی نامەی تاکە کەسی یان گرووپی لەناو پۆرتاڵ، بە چەشنێک کە هەر بەکارهێنەرێک پاش لۆگین کردن، نامەکانی تایبەت بە خۆی و یان بە گرووپەکەی لەسەر ماڵپەڕەکەی ببینێت.
  • نمایشکردنی وێنەی ڕووبەرگی کتێبەکان بەشێوەی ئۆتۆماتیک لە کاتی نمایشکردنی پوختەی دەرەنجامەکانی گەڕان
  • زیادکردنی زانیاریی بەڵگە هەڵبژاردراوەکان لەناو ئەو بەڵگانەی کە وەدەستهاتوونەوە، بە پڕۆفایلی تایبەتیی بەکارهێنەر
  • پاشکەوت کردن و چاپکردنی دەرەنجامی گەڕان بە شێوەی هەڵبژاردەیی یان دەستەیی
  • نمایش کردنی ئۆتۆماتیکی ئەو بەڵگە و سەرچاوانەی کە پێوەندیان لەگەڵ سەرچاوە وەدەستهاتوەکان هەیە لەڕووی بەرامبەریی نووسەر و بابەت، و بۆ باقی فیلدەکانی زانیاری بە شێوەی دەستی
  • درووستکردنی لینکی پێوەندیدار لەگەڵ هەر سەرچاوەیەک
  • نمایش کردنی تەواوی سەرچاوەکانی ناو کتێبخانە بە شێوازی درەختی لەسەر ئەساسی ئەلف­وبێی هەر سێ فیلدەکانی ناو، نووسەر و بابەت
  • داخڵکردنی زانیارییە بەدەستهاتووەکان لە داتابەیس و سەرچاوەکانی دیکە بە دوو فۆڕمەتی ISO و MARC و پشتیوانی کردن لە پڕۆتۆکۆڵی Z3950 لە سایتەکان و نەرمەئامێرە بڕواپێکراوەکانی کتێبداری
  • پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بە کتێبخانەی میللی و کتێبخانە بڕواپێکراوەکان و ڕاگوازتنی ڕاستەوخۆی زانیاریی سەرچاوەکانی ئەوان بۆ بەشی تەدوینی بەرنامە بە بێ پێویستی بەقۆناغەکانی گرتنیISO و پاشکەوتکردن و بانگهێشتکردنی زانیارییەکان بۆ ناو بەرنامە (کتێبخانەی میللی بۆ کتێبە فارسییەکان و هەروەها وێب­سایتە بڕواپێکراوەکان وەک Congress, Ohio, Sydney, LocatorPlus,… بۆ کتێبە لاتینەکان)
  • ناردنی داواکاری لە لایەن بەکارهێنەرانی مێزی ئەمانەت بۆ بەشی داخڵکردنی زانیاریی سەرچاوەکان سەبارەت بە پێداچوونەوە و هەڵەگیری سەرچاوەی تایبەت
  • ئامادەکردنی دەستەیی و بابەتیی سەرچاوەکان لەسەر بنەمای ژمارەی تۆمارکردن، ژمارەی ڕێکۆرد و ڕیزبەندی و هەروەها ڕێکوپێك کردنیان
  • دیزاینی فۆڕمەکانی داخڵکردنی زانیاری بە پێی زەوقی بەکارهێنەر بە چەشنێک کە جێی رەزامەندیی ئەو بێت
  • ڕاگەیاندنی ئاگاداری سەبارەت بە داواکاریی ئامادەکراو بە شێوەی دەنگ
  • ناردنی کورتەنامە و ئیمێڵ سەبارەت بە درەنگ بوون لە گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان بە کتێبخانە لە کاتی دیاریکراو، ڕاگەیاندنی گەیشتنەوەی سەرچاوەکان بە کتێبخانە، ڕاگەیاندنی کاتی کۆتایی بۆ گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان و ...
  • دەرهێنان لە حاڵەتی ڕێزێرڤ بە شێوەی ئۆتۆماتیک لە دوای تەواو بوونی کاتی دیاریکراو بۆ ئەمانەت­دانی ئەو سەرچاوەی کە گەڕاوەتەوە بۆ کتێبخانە بە نەفەرەکانی دوایی بەپێی نۆبە.
  • نیشاندانی دۆخە جۆربەجۆرەکانی سەرچاوەکان(بریتی لە ئەمانەت، ون بوو، ڕێزێرڤ، لە حاڵی بەرگ تێگرتن و ... ) بە بەکارهێنەرێک کە لە حاڵی گەڕان بەدوای سەرچاوەی پێویستدایە
  • نیشاندانی ئاستی بەکارهێنان و درەنگ بوونی گەڕانەوەی ئەو سەرچاوانەی کە بە ئەمانەت وەرگیراون بە بەکارهێنەرێک کە لە حاڵی گەڕان بەدوای سەرچاوەی پێویستدایە
  • ئامادە و چاپکردنی پسووڵەی ئەمانەتی سەرچاوەکان، کە بریتیە لە کاتی گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان و ... بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر بۆ پێشگرتن لە دووبارە چاپکردنی کارتی ڕاگەیاندنی کاتی گەڕانەوەی سەرچاوەکان
  • پێشگرتن بە ئەمانەت­دانی سەرچاوەکان و درێژکردنەوەی کاتی ئەمانەت بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە تێچووی درەنگ بوونیان لە گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان لە ئاستی دیاریکراو تێپەڕیوە
  • بەڕێوەبەرایەتیی ئەو پێگە و داتابەیسانەی کە درووستکراون لە ڕووی تەنزیمات و رێکخستنی فیلدەکانی داخڵکردنی زانیاری
  • بەڕێوەبەرایەتی پەیجی گەڕان و تەکووزکردنی فیلدەکان لەباری ئەوەی کە کامیان لە پێش یان لە پاشی ئەوی دیکە بێت و هەروەها ڕێکوپێک کردنی لە پێش یان لە پاش بوونی داتابەیسەکان
  • گرووپ­بەندیی ئەندامەکان و تەرخان کردنی ئاستە جۆربەجۆرەکانی دەستپێڕاگەیشتن بە بچووکترین ئیمکانیاتی هەر ساب­سیستەمێک لەڕووی جۆری گرووپی ئەندامیەتی