ما را دنبال کنید:

سیستەمی ئەمنیی کتێبخانەیی

سیستەمی ئەمنیی کتێبخانەیی

کتێبخانەکان و بنکەکانی ڕاگەیاندنی زانیاری بەشێکی زۆر لە بوودجەی ساڵانەی خۆیان بۆ کۆکردنەوەی شێوە جۆراوجۆرەکانی سەرچاوە زانیاریەکان تەرخان دەکەن. بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری گونجاو بەو کەسانەی کە سەردانی کتێبخانە دەکەن، ئەبێت ئەو سەرچاوانەی کە پێویستیانە لە ناو کۆی مەجمووعەکەدا کۆبکرێتەوە. پاراستن و ئاگاداری کردن لە سەرچاوەکان لەڕووی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و هەروەها لەڕووی بە خەسار نەچوونی بوودجە، بایەخێکی زۆری بۆ کتێبخانەکان هەیە. زۆر کۆمپانیا لە سەرانسەری دنیادا هەن کە بە پێشکەشکردنی ڕێگاچارەی گونجاو هەوڵ  دەدەن تا بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای نوێ توانایی کتێبخانەکان بۆ پاراستن و کۆنتڕۆڵ کردنی مەجمووعەکانیان زیاد بکەن تاکوو بتوانن خزمەتگوزاری سوودمەند پێشکەش بکەن. لە ئێراندا، لە ساڵانی ڕابووردوو تاکوو ئێستا کۆمپانیای پەیامی حەننان بۆ ئەم بابەتە گرنگە هەوڵدەدات.

کۆمپانیای کتێبداری و ڕاگەیاندنی زانیاریی پەیامی حەننان بە پێشینەیەکی دە ساڵە، بە عینوانی کۆمپانیایەکی پێشەنگ لەبواری دیزاینی کەلوپەل و کەرەستەی ستانداردی کتێبخانەیی، لەدوای ساڵانێکی زۆر لێکۆڵینەوە و گەشە و کاری بەڕێوەبەری لەبواری بەرهەمهێنانی گەیتی ئەمنیەتیی کتێبخانەیی، پڕۆسەی کامڵی سیستەمی دژە دزینی کتێبخانەیی بۆ کتێبخانەکان پێشکەش دەکات. ئەم کۆمپانیایە بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆجیای ئەمڕۆیی دنیا لەبواری کەلوپەلی ئەلەکترۆمەگنێتیک، گۆڕانکارییەکی گەورەی لەم بابەتەدا درووست کردوە. ئەم بەرهەمە بە ناوی تیجاری EM200-R10 پێشکەش دەکرێت کە ڕێگا خۆشکەرە بۆ سوودمەندی و خزمەتگەیاندن بە شێوەیەکی باش و پارێزگاری لە سەرچاوە بەبایەخەکان لەناو کتێبخانەکان و ناوەندی بەڵگەنامەکان دەکات.

ئەم کۆمپانیایە لە ڕێگای گەشە و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خۆی بە کتێبخانەکانی ناوخۆی وڵات، لە ساڵی "بەرهەمهێنانی نەتەوەیی، پشتیوانی کردن لە کار و سەرمایەی ئێرانی"  هەنگاوە سەرەتایی بۆ بەرهەمهێنانی ئەم ئامێرە هەڵگرت و لە ماوەی شەش مانگدا توانی بەرهەمهێنان بە ڕێژەیەکی زۆر دەست پێبکات. جێی سەرنجە کە تەواوی ئەم پرۆسەیە لە سەرەتا تا کۆتایی لە ناوخۆی وڵات بە ئەنجام گەیشتوە و کۆمپانیای پەیامی حەننان تەنیا کۆمپانیایە کە توانیویەتی لەم دەرفەتە کەمەدا، ئەم کەرەستانە بۆ زیاتر لە سەد کتێبخانە لە سەرانسەری وڵات ئامادە بکات.

کۆمپانیای پەیامی حەننان تەنیا کۆمپانیای خاوەنی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە بۆ درووست کردنی گەیتی کتێبخانەیی لە جۆری EM لە ناو ئێراندایە، کە بە ناوەکانی گەیتی دژە دزینی کتێبخانەیی، سیستەمی ئەمنییەتی کتێبخانەیی و گەیتی پاراستنی کتێبخانە بەناوبانگە. ئەم کۆمپانیایە بە هیممەتی شارەزایانی ناوخۆی وڵات توانیویەتی پرۆسەی کامڵی درووست کردنی ئەم بەرهەمە لە ناوخۆی وڵاتدا بە ئاکام بگەیەنێت و جێی شانازیە کە ئەم بەرهەمە بە گەرەنتی هەتاهەتایی پێشکەش دەکرێت.

لە ڕابوردوودا ئەم تەکنەلۆجیایە ئیرادی زۆری هەبوو و بە هۆی تێکەڵاوبوونی شەپۆلە ئەلەکترۆموگناتیسیەکان، سیستەمەکە بە هەڵە شوتەی لێدەدا. بەلام بەم تەکنەلۆجیای کۆمپانیای پەیام ئەم هەڵەیە بە کەمترین ئاستی خۆی گەیشتوە.

گەیتی دژە دزینی کتێبخانەیی کۆمپانیای پەیام بە تەواوی خۆماڵییە خاوەنی تەکنەلۆجیای سیگناڵ دیجیتاڵە و لەچاو نموونەکانی دیکەوە خاوەنی وردبینی­یەکی  باڵایە.

گەیتی دژە دزینی کتێبخانەیی کۆمپانیای پەیام خاوەنی گەرەنتیی هەتاهەتایی گۆڕینەوەیە و ئەمەش بوەتە هۆی ئەوە کە متمانەی کڕیارەکان لە هەڵبژاردنی باشترین و گونجاوترین گەیت بۆ کتێبخانە بەدەست بێنێت.

کۆمپانیای پەیامی حەننان تەنیا بەرهەمهێنەری گەیتی دژە دزینی کتێبخانەیی لەناو ئێراندایە و یەکێکە لەو ژمارە کەمەی بەرهەمهێنەرانی گەیتی EM لەسەر ئاستی جیهانە کە لە ڕووی خێرایی و وردبینییەوە، خاوەنی باڵادەستی تەکنیکی زۆر لەچاو بەرهەمهێنەرەکانی دیکەی دنیایە. ئەم کۆمپانیایە زۆر کەلوپەلی دیکەی پەیوەندیدار بە گەیتی پاراستنی کتێبخانەیی درووست دەکات کە دەتوانین ئاماژە بکەین بە: ئامێری کارا کردن و ناکارا کردن(پووچەڵ کردنەوەی) تەگەکان و ناسێنەری تەگ و هۆست.

تایبەتمەندیە تەکنیکییەکانی بەرهەم

ئامێری EM200-R10 یەکێکە لەو بەرهەمانەی کۆمپانیای پەیامی حەننان کە زیاترین لایەنگری هەیە و بە هۆی دیمەنێکی جوان کە هەیەتی سەرنجی زۆربەی بەکارهێنەران بە خۆی ڕاکێشاوە. ئەم گەیتە چێوینە لە توێیەک رەنگ و ڕووکەشی PVC بە ئەندازەی180*50*2 سانتیمەتر سازکراوە کە بۆ هەموو جۆرە کەش و هەوایەک پێشنیار دەکرێت. هەروەها پایەکانی ئەم ئامێرە لە جۆری ئاسنە کە لە مەودای 15 سانتیمەتری لە بنەوەی گەیتەکە بە دوو دانە پێچ بە گەیتەکە وەسڵ کراوە. ئەستوورایی ئەم پایە ئاسنینە 5 میلیمەترە و پایەی گەیتی EM200-R10 ئەستووراییەکی زۆری نییە و لەبەر ئەوە لە زۆربەی ئەو کتێبخانانەی کە دەرگای چوونەژوورەوەیان بە لای دیوارەوە دەکرێتەوە، بێ هیچ کێشەیەک (لە پشتی دەرگاکەوە) دەکرێت دابمەزرێت. پایە ئاسنینەکانی ئەم گەیتە بە جۆرێک دیزاین کراوە کە لەدوای قایم کردنیان بە پێچ  لەسەر عەرز، ئەگەر زەربەیەکی توند لە گەیتەکە بدرێت، ئەم پایانە ئیجازەی ئەوە دەدەن کە گەیتەکە تا 20 دەرەجە بجووڵێت و تەکانی کوت و پڕ، زەرەر بە گەیتەکە نەگەیەنێت و  نەیشکێنێت. ئەم گەیتە بە رەنگی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێت و لە کاتی هاتووچوو بە ئاسانی دەبیندرێت تاکوو کەس بە هەڵە خۆی لێنەدات. هەروەها بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە کاریگەریی دوو بەرامبەر لە سەر بەکارهێنەرانی کتێبخانە دادەنێت تا زیاتر هەست بە پارێزراوی و ئاسودەیی بکەن.

ئەم گەیتانە جودا لە پاراستنی کتێبخانە، بە هۆی سیما و رەنگێکی جوان کە هەیانە، دیزاینی کتێبخانە کامڵتر دەکەن.

تایبەتمەندیەکی گرنگی دیکەی گەیتی EM200-R10 ئەوەیە کە تەنانەت پاش ڕابووردنی چەندین ساڵ لە دابەستن و بەکارهێنانی، شکڵی سەرەتایی خۆی دەپارێزێت. جۆری ئەم گەیتە بە چەشنێکە کە بە سڕین بۆ خاوێنکردنەوە و خۆلێدان لە کاتی هاتووچوودا، ناڕووشێت و پاش ساڵانێکی زۆر ساف و بریقەدار دەمێنێتەوە.

گەشەی بەرهەمهێنانی ئەم ئامێرە بە دەستی شارەزایانی کۆمپانیای پەیامی حەننان، بە تەواوی تەکنەلۆجیایەکی درووستکراوی ناوخۆی وڵاتە کە پاراستنی سەرچاوە زانیارییەکانی کتێبخانەکان گەرەنتی دەکات. کۆمپانیای پەیامی حەننان لەم ڕێگادا بە ئەزموونی زیاتر لە دە ساڵ بە عینوانی کۆمپانیایەکی پێشڕۆ لەبواری بەرهەمهێنانی کەلووپەلی نوێی کتێبخانەیی، دوای ساڵانێک لێکۆڵینەوە، گەشە و کارگێڕی، سیستەمی دژە دزینی کتێبخانەیی بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای EM (ئەلەکترۆمەگنێتیک) بۆ کتێبخانەکان پێشکەشکردوە.

کۆمپانیای کتێبداری و ڕاگەیاندنی زانیاریی پەیامی حەننان بە کەڵک وەرگرتن لە دوایین دەستکەوت و تەکنەلۆجیاکان لەبواری کەلووپەلی Electromagnetic بۆ پاراستنی باری ئەمنی ، ڕێگا بۆ سوودمەندبوون و خزمەتگوزاری باشتر لە لایەن کتێبخانەکانەوە خۆش دەکات.

ئەم کۆمپانیایە لە درێژەی تەرحە گەشەییەکانی خۆی، لە ساڵی 91 کە بە ساڵی "بەرهەمهێنانی نەتەوایەتی، پشتیوانی لە کار و سەرمایەی ئێرانی" ناونرا هاتە ڕیزی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و ئێستاش سیستەمەی دژە دزینی درووستکراوی ئەم کۆمپانیایە لە دوو مۆدێلی EM200-H10 و EM200-R10 لە زۆربەی کتێبخانەکانی سەرانسەری وڵات ڕۆڵی پاراستنی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

لەم سەردەمەدا، پاراستنی سەرچاوە زانیارییەکان یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردەکان کە کتێبخانەکانی سەرانسەری وڵات بایەخی پێدەدەن و ڕێگاچارەی کۆمپانیای پەیام ڕێگاچارەیەکی ئابووری و جیاواز لە نەرمەئامێر بۆ پاراستن و جێگیرکردنی ئاسایش لە ئاستی کتێبخانەکاندایە.