ما را دنبال کنید:

نما؛ نوانەسازی ئۆتۆماتیکی وتارەکان، بڵاوکراوەکان، تێزەکان

نما؛ نوانەسازی ئۆتۆماتیکی وتارەکان، بڵاوکراوەکان، تێزەکان

شارەزایانی یەکەی لێکۆڵینەوە لە چالاکیەکانی کۆمپانیای پەیامی حەننان بە داڕشتنی پڕۆژەیەکی چالاکی، لە کاری نوانەسازی وتارەکانی ناو بڵاوکراوەکان، تێزەکان و ... بە شێوەی ئۆتۆماتیک سەرکەوتوو بوون و توانیان ئامرازی نەرمەئامێریی بۆ دیزاین بکەن و بەرهەمی بێنن.

ئەم سەرکەوتووییە بوو بە هۆی پێشکەش کردنی "خزمەتی نوانەسازی ئۆتۆماتیکی وتارەکان " لە لایەن گرووپی لێکۆڵینەوە لە چالاکیەکانی ئەم کۆمپانیایە.

ئەم بەرهەمە بە شێوەی ئۆتۆماتیک کاری نوانەسازی و دەرخستنی مێتاداتا لە ڕووی ناوەڕۆکی وتارەکان درووست دەکات و بە ئامادەکردنی دەرخستنی جۆربەجۆر لە مێتاداتا، دەرفەتی ڕاگواستنی بۆ هەر سیستەمێکی کتێبخانەیی دیکە درووست دەکات. ئەم نەرمەئامێرە بە مەبەستی خزمەتگوزاریی نوانە سازی ئۆتۆماتیکی وتارەکان و بڵاوکراوەکان، دیزاین کراوە و بە ڕێژەی وردبینی 95% کاری نوانەسازی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆکە زۆری و خێرایی بەرهەمهێنانی زانیاریە زانستیەکان، بەتایبەت وتارەکان، بە چەشنێکە کە ڕێکخستنی ئەم زانیاریانە لە کاتێکی کەمدا مەیسەر نیە. بۆیە تیمی لێکۆڵینەوە لە چالاکیەکانی کۆمپانیای پەیامی حەننان بە داڕشتنی پڕۆژریەکی کۆکراوە لەم بوارەدا، لە دیزاین کردن و بەرهەمهێنانی سیستەمی نما "نوانەسازی ئۆتۆماتیکی وتارەکانی ناو بڵاوکراوەکان" سەرکەوتوو بووە.

ئەم خزمەتگوزاریە کە دەرخستنی مێتاداتا لە ناوەڕۆکی سەرچاوە دیجیتاڵیەکانی وتارەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک ئەنجام دەدات، بە بەرز کردنەوەی کوالیتی، کاری دەرخستنی مێتاداتاکان و ڕێکخستنی وتارەکان لە چاوپێکدانانێک بە وردیەکی باڵا جێبەجێ دەکات.

بەشێک لە ئیمکانیاتی خزمەتگوزارییەکانی نما بریتین لە:

دەرخستنی ئۆتۆماتیکی زیاتر لە 95% لە مێتاداتای وتارەکانی ناو بڵاوکراوەکان و تێزەکان

بە تەواوی لەسەر بنەمای وێبە

درووست کردنی output بە فۆرمەتی Bibtext، RIS، EndNote، Excel، ISO2709، DCMI، و ...

خێرایی باڵای دەرخستن

ڕێژەی وردبینی 95% لە دەرخستنی مێتاداتا

یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی "خزمەتگوزاریی نما" ئاسانکاری و خێرایی بەخشین بە دەستپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەی زانیاریە زانستیەکانە. بە درووست کردنی مێتاداتا لە ناوەڕۆکی سەرچاوەکان، کاری دەستپێڕاگەیشتن ئاسان دەکاتەوە و خێرایی پێدەبەخشی. ئەم بەرهەمە بە شێوازی لەسەر بنەمای سەرچاوە، نوانەی ئۆتۆماتیک، بۆ ئەو ناوەندانەی کە نوانەی سەرچاوە دیجیتاڵیەکانی(بڵاوکراوە، وتار، تێز) خۆیان درووست نەکردوە جێبەجێ دەکات تاکوو دەستپێڕاگەیشتن بە تەواوی سەرچاوەکان مەیسەر بێت.